سەردێڕ:

دەنگدان بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەستیپێکردەوە

AM:10:01:20/05/2023

2040 جار خوێندراوەتەوە

دەنگدانی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بۆ هاوڵاتیانی تورکی دانیشتووی دەرەوەی وڵاتەکە دەستیپێکردەوە.


ئەمڕۆ شەممە، جارێکی دیکە هاوڵاتیانی تورکیا کە دانیشتووی دەرەوەی وڵاتەکەن لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەی سەرۆکایەتی تورکیا، روودەکەنەوە سەر سندوقەکانی هەڵبژاردن.

بەپێی ئامارێک، ئەو هاوڵاتیە تورکیانەی کە لە دەرەوەی تورکیا دەژین و مافی دەنگدانیان هەیە ژمارەیان دەگاتە سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار هاوڵاتی و وڵاتی ئەڵمانیا زۆرترین رێژەی لەخۆگرتووە، کە بە سێ ملیۆن تورک دەخەمڵێندرێت و لەو ژمارەیە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزاریان مافی دەنگدانیان هەیە.

رۆژی ١٤ی ئایار هەڵبژاردنی تورکیا بۆ سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو. بەڵام لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا هیچ کام لە کاندیدەکان نەیانتوانی دەنگی پیویست بەدەست بهێنن و رێژەی ٪٥٠ تێبپەرێنن. بەو هۆیەشەوە هەڵبژاردن کەوتە خولی دووەم و لە ٢٨ی ئەم مانگەشدا هاوڵاتیانی تورکیا دەنگ دەدەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.













گەلەری