سەردێڕ:

بەھۆی گەردەلوولی 'مۆکا' ٤١ کەس لە میانمار گیانیانلەدەستداوە

PM:03:00:16/05/2023

980 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی گەردەلوولی "مۆکا" لە میانمار ٤١ کەس گیانیانلەدەستداوە و سەدان کەسیش برینداربوون.


میدیاکانی میانمار بڵاویانکردووەتەوە، بەهۆی ئەو گەردەلوولە بەهێزەی رووی لە وڵاتەکە کردووە کە بە "مۆکا" ناسراوە، ٤١ کەس گیانیانلەدەستداوە و سەدان کەسیش برینداربوون و زنجیرەیەک رۆچونی زەویش روویداوە.

باسی لەوەشکردووە، بەهۆی گەردەلوولەکەوە، پەیوەندی سەدان کەس بە کەسوکاریانەوە پچڕاوە و زیانی بە چەندین خانوو گەیاندووە.

لەو بارەیەوە ئاژانسی کەشناسی میانمار ئەوەی خستەڕوو بەهۆی گەردەلوولەکەوە هێڵەکانی پەیوەندی پچڕاون و ھەزار کەسیش لەبەر مەترسی گەردەلوولەکە لە کڵێسا، قوتابخانە و ژێرزەمینەکان گردبوونەتەوە.

لای خۆشییەوە، تیتۆن میترا نوێنەری پڕۆگرامی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی، بەهۆی گەردەلوولەکەوە ژیانی زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە مەترسیدایە.

گەردەلوولی مۆکا بە توندترین گەردەلوولەکانی هەرێمی بەنگال دادەندرێت، زۆربەی ناوچەکانی رۆژئاوای میانماری گرتووەتەوە.













گەلەری