سەردێڕ:

لیژنەى دارایی پەرلەمان: لەچەند رۆژی داهاتوو پڕۆژە یاسای بودجە پەسەند دەکرێت

PM:04:13:13/05/2023

2192 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هیوادارن بتوانن قەبارەی کورتهێنان لە پڕۆژە یاسای بودجەدا بەبڕی ١٨ ترلیۆن دۆلار کەمبکەنەوەو لەچەند رۆژی داهاتوودا بودجە پەسەند دەکرێت.


موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتوودا پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای بودجە پەسەند دەکات ئەوەش دوایئەوەی لیژنەی دارایی راپۆرتی کۆتایی خۆی لەوبارەیەوە خستەڕوو، دواتر حکومەت لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەست بەجێبەجێکردنی بەرنامەکانی دەکات.

کازمی باسیلەوەکرد، ئەوان لەلیژنەی دارایی هیوادارن قەبارەی کورتهێنان لەپڕۆژە یاسای بودجەدا کە ٦٤ ترلیۆن دینارە کەمبکرێتەوە، وتیشی: "لیژنەی دارایی کار لەسەر کەمکردنەوەی قەبارەی کورتهێنان بەبڕی ١٨ ترلیۆن دینار دەکەنەوە بۆئەوەی تەواوی کورتهێنان ببێتە ٤٦ ترلیۆن دینار و بەمەش کۆی بودجەی گشتی ببێتە ١٨٠ ترلیۆن دینار.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پەرلەمانی عێراق دوو خوێندنەوەی سەرەتای بۆ پڕۆژەیاسای بودجە کردووەو کە لەلایەن حکومەتی عێراقی بەسەرۆکایەتی موحەممەد شیاع سودانی بۆساڵەکانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ داڕێژراوە.

هاوکات لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کۆی گشتی بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣ کە پەرلەمان بڕیاری لێنەداوە گەیشتوەتە ١٣٣ ترلیۆن دینار و حکومەتی عێراقیش بەسەرۆکایەتی سودانی بڕیاریداوە ١٧ی ئەم مانگە وەک رۆژی دەنگدان بەپڕۆژە یاسای بودجە بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ دەنگی لەسەر بدرێت.













گەلەری