سەردێڕ:

چاوەڕوان دەکرێت لەم پارێزگایە یەک ملیۆن و ٣٥٠ هەزار تەن گەنم بەرهەمبهێنرێت

PM:11:59:04/05/2023

3372 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگاری سەلاحەدین رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت پارێزگاکە لەبەرهەمهێنانی گەنمدا پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بهێنێت و رێژەی بەرهەمی بگاتە یەک ملیۆن و ٣٠٠ بۆ ٣٥٠ هەزار تەن.


عەباس تەها بەرێوەبەری کشتوکاڵی سەلاحەدین بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، پارێزگای سەلاحەدین یەکێکە لە پارێزگا گرنگەکانی عێراق بۆ بەرهەمە گرنگەکان لەوانەش گەنم و جۆ.

دەشڵێت، پارێزگاکە خاوەنی روبەرێکی بەرفراوانە لە زەوی بایبانی کە بەکەڵکی چاندنی گەنم دێت ئەمەش تایبەتمەندییەکە پارێزگای سەلاحەدین لەتەواوی پارێزگاکانی دیکە جیا دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی چاندنی ئەمساڵ هاوکات بوو لەگەڵ بارانبارینی بەخوڕ، ئەمەش وایکرد جووتیاران هەموو زەوییەکانیان بە توانای تەواوەوە بچێنن.

عەباس تەها باسی لەوەشکرد، چاوەڕوان دەکرێت رێژەی بەرهەمهێنانی ئەمساڵی گەنم لە پارێزگاکەدا بگاتە یەک ملیۆن و ٣٠٠ بۆ ٣٥٠ هەزار تەن کە ئەوەش لەدەرەوەی چاوەڕوانی و پلانەکانی وەزارەتی کشتوکاڵە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەرێگەی نەهێشتنی دیاردەی دروستبوونی لافاو و بەکارهێنانی شێوازی مۆدێرنی ئاودێری دەستیان بە گەشەکردن کردوە و ئێستا پارێزگاری سەڵاحەدین ٨٥٨٥- ٩٠٪ شێوازی ئاودێری مۆدێرن بۆ ئاودان و ئاودێری بەکار دەهێنێت.













گەلەری