PM:09:10:28/04/2023
2676 جار خوێندراوەتەوە
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پاڵپشتی هاوتاکردنی موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق دەکەن. دەشڵێت، "خشتەیەکیان بۆ گفتووگۆکردن لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەوە داناوە."
مستەفا ئەل کەرعاوی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتی، هاوتاکردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی عێراق دەبێتە هۆی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و کەمکردنەوەی جیاوازی نێوان وەزارەتەکان.
باسی لەوەشکرد، زۆرینەی
ئەندامانی لیژنەی دارایی هاوڕان لەگەڵ هاوتاکردنەوە موچەی فەرمانبەرانی عێراقن
تاوەکو پڕۆسەی گواستنەوەی فەرمانبەران لەو وەزارەتانەی کە موچەیان کەمە بۆ ئەو
وەزارەتانەی کە موچەیان زیاترە کەمببێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە قەبارەی
خەرجییەکان لە بودجەدا بەگشتی دەستکاری بکرێن کە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر رێژەی
کورتهێنان دەبێت بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی هەتا رێژەی خەرجییەکان کەمتربێ ئەوا رێژەی
کورتهێنان کەمتر دەبێتەوە.