سەردێڕ:

تۆمارێکی دەنگی بەشێک لە فەرماندەکانی بەسیج لە بارەی خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوە دزەی پێکرا

PM:11:44:29/11/2022

7244 جار خوێندراوەتەوە

تۆمارێکی دەنگی بەشێک لە فەرماندەکانی بەسیجی ئێران لە لایەن گروپی هاککەرەکانی "بلاک ریوارد" دزەی پێکرا کە تیایدا لەبارەی ترس و نیگەرانی بەپرسانی ئێران لە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکەی ئێستای ئەو وڵاتەوە گفتوگۆدەکەن.


گورپی هاککەرانی "بلاک ریوارد" لە دوای هاککردنی ماڵپەڕی ئاژانسی فارس نیوز زمانحاڵی سوپای پاسدارانی ئێران تۆمارێکی دەنگیان دەستکەوتووە کە وردەکاری کۆوبوونەوەی قاسم قورەیشی جێگری فەرماندەی هێزەکانی بەسیج و کۆمەڵێک لە بەڕێوەبەری راگەیەندنی سەر بە سوپای پاسدارانی تێدایە.

لە تۆمارە دەنگییەکەدا، بەرپرسەکانی ئێران باس لە مامەڵەکردن لەگەل خۆپیشاندانەکان دەکەن لەگەڵ چەن بابەتێکی جیاوازی دیکە، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەو کۆبوونەوەیە لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم ئەنجامدراوە و ماوەی دوو کاتژمێری خایاندووە.

لە تۆمارە دەنگییەکەدا، قاسم قورەیشی جێگری فەرماندەی هێزەکانی بەسیج باس لە لایەنە نوێیەکانی خۆپیشاندانەکانی ئێران و پلانەکانی حکومەت و دامەزراوەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ناڕەزاییەکان دەکات.

بەبپیی وتەی یەکێک لە بەرپرسانی ناو کۆبوونەوەکە کە لە تۆمارە دەنگییەکەدا تۆمار کراوە، بەلایەنی کەمەوە ٧٠٪ی کۆمپانیاکانی ٢١ پارێزگای ئێران لە سەرەتای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکانەوە پشتیوانی لە خۆپیشاندەران دەکەن.

هاوکات، تۆمارە دەنگییەکە باس لە زانیاریی دیکەی بەرپرسان و بیروبۆچونیان لەبارەی خۆپیشاندانەکە و چەند کەیسێکی دیکە دەکات.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە ماوەی رابردوو دوای گیان لەدەستدانی ژیانا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ و چالاکوانی کورد لە لایەن پۆلیسی ئەخلاقی ئێرانەوە لە شاری تاران بەبیانوی نوگونجانی پۆشەکەکانی لەگەڵ رێنماییە ئیسلامییەکان، دوای زیندانی کردنی بەشێوەیەکی کتوپڕ دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە و دوای سێ رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. هێزە ئەمنییەکانی ئێران رایانگەیاند، ژینا بەهۆکاری جەڵدە گیانی لەدەستداوە و لەبەرامبەردا خانەوادەکەی ئاشکرایانکرد، کچەکەیان هیچ نەخۆشییەکی لەگەڵدا نەبووە، بەڵکو بەهۆکاری ئەشکەنجەدانی لەلایەن هێزە ئەمنییەوەکانەوە گیانی لەدەستداوە. دوابەدای بەخاکسپاردنی ژینا ئەمینی لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندان دەستی پێکرد و دواتر ناڕەزایەتییەکان شارە گەورەکانی ئێرانی گرتەوە کە تائێستاش بەردەوامە.

هاوکات، هێزە ئەمنییەکانی ئێران رووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە و بەگوێرەی راپۆرتەکانی رێکخراوە مرۆییەکانی ئێران تا ئێستا زیاتر لە ٤٠٠ کەس کوژراون.













گەلەری