سەردێڕ:

کۆمسیۆن: وەرگرتنی پارە لە دەرەوە لەلایەن حزب و قەوارە سیاسییەکانەوە هێڵی سورە

PM:03:27:09/08/2021

3624 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، وەرگرتنی پارە لە دەرەوە لەلایەن حزب و قەوارە سیاسییەکانەوە هێڵی سورە و بەپێی یاسا لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.


هیمان ته‌حسین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی حزب و قه‌واره‌ سیاسییه‌كانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، پارەدارکردنی لایەنە سیاسییەکان لە رێگای هاوکاری دارایی ناوخۆیی و بودجەوە دەبێت.

هیمان ته‌حسین باسی لەوەشکردووە، بەردەوام دەبن لە چاودێری پارەدارکردنی لایەنە سیاسییەکان و هەندێک رێکاری تایبەتیشیان سەبارەت بە شوێن و شێوازی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریکردووە.

بریاروایە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆنیش رایگەیاندبوو، هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە و لە پرۆسەکەدا سێ هەزار و ٢٤٩ کەسیش خۆیان کاندید کردووە.













گەلەری