سەردێڕ:

کازمی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت

AM:08:53:09/08/2021

3568 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا دووپاتکردەوە و پاڵپشتی کابینەکەی بۆ کۆمسیۆن خستەڕوو بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایشی دەنگدان و پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکان.


بەگوێرەی راگەیەنراوی نوسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی پێشوازیکردنی لە عەدنان زورفی ئەندامی پەرلەمانی عێراق، باسی لەیەکخستنی تواناکان کردووە بۆ بەرەنگاربونەوەی سەرجەم ئاستەنگییەکان کە لە ئێستادا عێراق پیایدا تێپەڕ دەبێت.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان کراوە و هەردوولا پشتیوانی خۆیان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا دووپاتکردووەتەوە و پشتیوانیان لە هەنگاوەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەکان کردووە، بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایشی دەنگدان و پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکان.

١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، لە ئێستادا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە لە کاتی خۆیدا.













گەلەری