سەردێڕ:

نرخ و مەرجەکانی عەمرە ئاشکراکرا

PM:06:51:06/08/2021

15524 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، ئامادەکارییان بۆ دەستپێکردنەوەى گەشتى عەمرە کردووە و نرخی عەمرەش لە هەزار و ٢٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.


نەبەز ئیسماعیل وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، لە ئێستادا چاوەڕوانى وەڵامى بەغدان بۆ دەستپێکردنى ناردنى عەمرەکاران بۆ سعودیە، راشیگەیاند، پێشبینى دەکەن بەم نزیکانە گەشتەکان دەستپێبکاتەوە، بۆ ئەوەش چاوەڕوانى ئەوەن دەستەى حەج و عەمرەى عێراق ئاگاداریان بکاتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، مەرج و رێنمایی نوێ دانراوە بۆ عەمرە، کە دەبێت تەمەنى عەمرەکاران لە ١٨ ساڵ کەمتر نەبێت و دوو ژەم ڤاکسینى وەرگرتبێت، وتیشی، گۆڕانکاریی لە رێکارەکانی مانەوە و گواستنەوەشدا کراوە لەکاتى مانەوە لە هۆتێل دەبێت دوو کەس لەیەک ژووردا بن، گواستنەوەى عەمرەکارانیش بەپاس کراوەتە ٢٥ کەس لەکاتێکدا پێشتر ٥٠ کەس بوو، دەشڵێت، دەبێت عەمرەکار پابەندی بەستنی ماسک و دووری کۆمەڵایەتی ببێت.

لەبارەی نرخیشەوە باسی لەوەکرد، بەپێی کۆمپانیاکان و خزمەتگوزارییەکانیان دەگۆڕێت، بەڵام بە گشتی لە هەزار و ٢٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.













گەلەری