کاتژمێر ٩:٠٠ـی ئەمشەو یەکەم ئەڵقەی بەرنامەى خۆشترین دەنگی ئێن ئاڕ تی دوو پەخشدەکرێت

PM:06:39:27/04/2024

2284 جار خوێندراوەتەوە

ئەمشەو کاتژمێر ٩:٠٠، یەکەم ئەڵقەی بەرنامەی خۆشترین دەنگ لەسەر شاشەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو پەخشدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، لە کاتژمێر ٩:٠٠ـی شەودا، یەکەم ئەڵقەی بەرنامەی خۆشترین دەنگی ئێن ئاڕ تی دوو پەخشدەکرێت و لە نێو ٤٠٠ بەهرەمەندى دەنگخۆشدا، ١٠٠ کەسیان هەڵبژێردراون و رکابەرى دەکەن بۆ ئەوەى خۆشترین دەنگیان تێدا دیارى بکرێت.

بەرنامەى خۆشترین دەنگ یەکێکە لە پڕۆگرامە تایبەتەکانی وەزری نوێی کەناڵەکە، بەرنامەکە پێکدێت لە پێنج قۆناغی سەختی پێشبڕکێ لە نێوان بەشداربوواندا، کە لە کۆتاییدا یەک بەشداربوو دەبێتە براوەی ناسناوی خۆشترین دەنگ.

هاوکات، دوای ١٠ ساڵ لە راگرتنى بەرنامەکە، لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی نوێی ئێن ئاڕتی دوو، بەرنامەی خۆشترین دەنگ ئەمشەو کاتژمێر ٩:٠٠ لەسەر شاشەی ئێن ئاڕ تی دوو پەخشدەکرێت.

جێگەی باسە چوار ئەستێرەی دیاری هونەری گۆرانی کوردی وەک لیژنەی دادوەر لەم وەرزەی پرۆگرامی خۆشرین دەنگدا بەشدارن کە ئەوانیش هەریەک لە ( دیاری قەرەداغی، هەڵوێست، فرمێسک و رێبین جەمال)ن.

پڕۆگرامەکانی دیکەی ئێن ئاڕ تی دوو لە وەرزی نوێدا:

پەتریپۆت

پەتریپۆت بە بەرگێکی نوێ دەگەڕێتەوە نێو ماڵەکانتان، بە بەشداریکردنی چەندین ئەستێرەی دیاری کۆمیدیا، ئەوانیش ( ماهیر حەسەن، ئەحمەد جۆڵا، کامیل حەمە ئەمین، بەیان بۆمبا، ئەریوان، سروشت کامەران، بەهادین نووری، لاڤین نووری).

باڵانس

حەمە شا پڕۆگرامی باڵانستان پێشکەش دەکات، پڕۆگرامێکی تەواو سەرنجراکێشە، بەشداربووانی ناو پڕۆگرامەکە ئەزموونێکی جیاواز تاقی دەکەنەوە، وەڵامی پرسیاری ملێۆنی دەدەنەوە.

لەگەڵ هەودا

وەرزی نوێی پڕۆگرامی لەگەڵ هەودا، پێشکەشکار هەودا ئەحمەد دەبێتەوە میوانی ماڵەکانتان.

رەش و سپی

نبراس جاف لە وەرزی نوێی ئێن ئارتی دوودا پڕۆگرامی رەش و سپیتان پێشکەش دەکات.

ئاوازی سروشت

ماریا ئاوات دێ بە دێ دەگەڕێت و ئاوازی سروشتتان پێشکەش دەکات.

با بڕۆین

لەگەڵ شاجوان هیدایەت بینەری پڕۆگرامە جیاوازەکەی "با بڕۆین" بن، لەگەڵ میوانەکانی چەندین گەشتی سەرنجراکێش بۆ ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دەکەن، باس و خواسی تایبەت باس دەکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کەناڵى ئێن ئاڕتى دوو لە ٢٠ـی ٢ـی ٢٠١٣ دەستى بەپەخشى بەرنامەکانى کرد و وەک کەناڵێکى هونەرى و کلتوری زۆرترین بەرنامە و پرۆگرامى جیاوازى پێشکەشى هاوڵاتیان کرد بە رەچاوکردنى بەها کۆمەڵایەتییەکان.

S.A