لە ناوچەیەک نرخی قاپێک یاپراخی گەڵامێو ٦٥٠٠ دۆلارە

PM:07:06:09/05/2024

10724 جار خوێندراوەتەوە

بڵۆگەرێکی عەرەب لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت کە کیلۆیەک یاپراخی گەڵامێوی کڕیوە کە بە زاخاوی زێڕ رووپۆشکراوە و تێیدا باس لە نرخ و تامەکەی دەکات.

نرخی کیلۆ یاپراخەکە بریتییە لە ٢٠٠٠ دیناری کوێتی کە بەرامبەرە بە نزیکەی ٦٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی، کە لە ڤیدیۆکەدا بڵۆگەرەکە بە نرخێکی گونجاوی دەزانێت.

خاوەنی ڤیدیۆکە بڵۆگەکانی بە گشتی لە بارەی هەڵسەنگاندنی چێشتخانەکانە و لەمەشیاندا ئەزموونی خۆی لەگەڵ ئەو چێشتخانەیەدا باسکردووە کە گەڵامێوی زێڕین پێشکەش دەکات و دەڵێت، "ئەمڕۆ باسی ئەزموونی خۆم دەکەم لەگەڵ بەتامترین یاپراخی گەڵامێو لە کوێت، بە زێڕ داپۆشراوە و نرخی کیلۆیەک ٢٠٠٠ دینارە، بەڵام بەبێ زیادەڕەوی، تامەکەی خەیاڵییە"، پڕە لە ترش و بەهاراتی بەتام، شایەنی نرخەکەیەتی، پێشنیار دەکەم تاقیبکەنەوە".

H.Y