لە لافاوەکەی ئیمارات ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لە ئۆتۆمبێلەکانی تر باشتر بوون

PM:08:13:18/04/2024

1260 جار خوێندراوەتەوە

لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا، ئیمارات کەشوهەوایەکی ناجیگیری بەخۆیەوە بینی، کە لە ئەنجامدا بارانێکی زۆر باری و لافاوی لێکەوتەوە، بەپێی ئاماری ناوەندی نیشتمانی کەشناسی، ئاستی بارانبارین گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی کە ٢٥٤ ملیمەتر بوو لە شارەکەدا.

ئەلعەین لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا، بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا بڵاویان کردەوە، دەردەکەوێت کە بارینی ئەو بارانە زۆرە لافاوێکی گەورەی لێکەوتۆتەوە.

لەنێو ئەو کلیپە ڤیدیۆییانەی کە بوونە جێی بایەخ، چالاکوانان گرتەیەکی ڤیدیۆیییان بڵاوکردەوە کە تیایدا ئۆتۆمبێلە ئاساییەکان لە رێگاکاندا دووچاری گرفت دەبن، لە کاتێکدا ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لە ئاودا دەجوڵێن و لە شەقامەکاندا دەسوڕێنەوە، ئەمەش خاڵێکی ئەرێنی نیشاندا لەم ئۆتۆمبێلانەدا لە هەمبەر ئۆتۆمبێلە ئاساییەکان.

لە ساڵی ٢٠١٦ ئیلۆن مەسک ئاماژەی بەوە کرد کە لەوانەیە لە ئێستادا ئۆتۆمبێلی تێسلا مۆدێل ئێس وەک بەلەم بەکارنەهێنرێت، بەڵام وتی کە پێدەچێت لە داهاتوودا بە ویل درایڤ بتوانرێت بەو شیوەیە سوودی لێ وەربگیرێت.

سەبارەت بە هۆکاری باڵادەستی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لەو لافاوەدا کە لە دوبەی روویدا، فەوزی نەزال پسپۆڕی ئۆتۆمبێل راگەیاند، "ئۆتۆمبێلی کارەبایی بزوێنەرێکیان نییە کە بە سیستەمی سووتەمەنی کاربکات یان سیستەمی وەرگرتنی هەوا، بە پێچەوانەی ئۆتۆمبێلی میکانیکی و پشت بە ماتۆڕێکی تەواو کارەبایی دەبەستن، هەر بۆیە چوونە ژوورەوەی ئاو کاریگەری لەسەریان بەو شێوەیە نەبووە، ئەمەش باڵادەستییان پێدەبەخشێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بزوێنەری میکانیکییان هەیە لە رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی ئاودا چونکە ئەوان پشت بە سوتەمەنی دەبەستن بۆ کارپێکردنی بزوێنەرەکەیان".

H.Y