پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:09:39:18/04/2024

24712 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاوڕ 21/3 – 19/4

پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە ئەنجامدانی چەندین ئەرک لە یەک کاتدا، ئەگەر نا لەوانەیە چەندین هەڵەی بچووک بکەیت، سەرکەوتوو دەبیت لە چارەسەرکردنی کێشەکانت، باری داراییت لە ئاسایی باشتر دەبێت، ئەگەر ڕووبەڕووی هەر کێشەیەکی پەیوەندیدار بە تەندروستی بوویتەوە ئەوا پێویستە زیاتر گرنگی بە پشوودان بدەیت.

گا 20/4 - 20/5

ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر گرنگ دەبێت بۆت، هەموو ئەرکەکانت بە باشی ئەنجام دەدەیت، وەرچەرخانێکی نوێ لە ژیانتدا روودەدات، لە دۆخێکی وادا هەست بە باشییەکی زۆر دەکەیت، بەم زووانە ئەنجامی ئەرێنی بەدەست دەهێنیت، کەشوهەوای ماڵەوەت ئارام دەبێت، خۆشەویستی و پشتیوانی لە ئازیزانت وەردەگریت.

دووانە 21/5 - 21/6

ئەمڕۆ بە تەواوی چێژ لە ڕۆژەکەت وەردەگریت، هەروەها بیرکردنەوەکانت بە ئاشکرا لەگەڵ هاوبەشی ژیانتدا باس دەکەیت، لە کێشە داراییەکانت رزگارت دەبێت، بەڵام ئامۆژگاری دەکرێت بەپەلە هیچ بڕیارێکی دارایی نەدەیت، لە رووی کارەوە رۆژەکەت زۆر باش دەبێت، لەوانەیە دەرفەتێکی باشت دەست بکەوێت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

کاتێکی خۆش لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بەسەر دەبەیت، ئەمڕۆ بە هاوکاری ئازیزانت هەندێک لە کێشە گەورەکانت چارەسەر دەکەیت، رۆژەکەت لە رووی داراییەوە ئاڵۆز دەبێت، ئامۆژگاری دەکرێت کە خۆت بەدوور بگرێت لە قەرزکردن، لەم کاتەدا پێویستت بە پلانێکی دارایی دروستە، هەروەها خۆت بەدوور بگرە لە فشاری دەروونی، ئەگەر نا کاریگەری خراپی لەسەر کارەکانت دەبێت.

شێر 23/7 - 22/8

ئەگەر لەم ماوەیەدا بەهۆی فشاری کارکردنەوە هەست بە ماندووبوونێکی زۆر دەکەیت، ئەوا ئامۆژگاری دەکرێت پشوو بدەیت، بۆ ئەوەی دۆخی تەندروستیت تێکنەچێت، بۆ پاراستنی ئارامی لە ماڵەکەت پێویستە لە ڕەفتارەکانتدا نەرم و نیان بیت، خووی توڕەبوونت لەسەر شتە بچووکەکان دەتوانێت ئازیزانت لێت دوور بخاتەوە.

فەریک 23/8 - 22/9

ئەمڕۆ هەست بە نەرێنی دەکەیت و ڕەنگە چەندین جۆر بیرکردنەوە ناخۆش بێتە مێشکتەوە، ئەگەر هەر مامەڵەیەکی پەیوەست بە داراییەوە ئەنجام دەدەیت، ئەوا ئامۆژگاری دەکرێت بە ژیرانە بڕیارەکانت بدەیت، لە شوێنی کارەکەت بەرپرسیارێتیت زیاتر دەبێت، لە دۆخێکی وادا هەست بە فشارێکی زۆر دەکەیت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

کارەکانت بە راستگۆی و متمانە بەخۆبوونەوە ئەنجام دەدەیت، بەهۆی ئەمەشەوە لەلایەن هاوکارانتەوە ستایش دەکرێت، پەیوەندیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت باشتر دەبێت، دەرفەتت دەبێت کاتێکی زیاتر بەیەکەوە بەسەربەرن، سەرچاوەی نوێی داهاتت دەست دەکەوێت، ئامۆژگاری دەکرێت دوور بکەویتەوە لە بیرکردنەوە نەرێنییەکان.

دووپشک 23/ 10-21/11

رەنگە گوێبیستی چەند هەواڵێکی خۆش بیت، دەرفەتت دەبێت دەست بە چەند پڕۆژەیەکی نوێ بکەیت، بەڵام پێویستە پێشوەختە پلان دابنێت بۆی، گۆڕانی باری دەروونی هاوسەرەکەت ئەمڕۆ سەرسامت دەکات، سۆز و خۆشەویستی نێوانتان قووڵتر دەبێتەوە، لە رووی تەندروستییەوە هەست بە باشییەکی زۆر دەکەیت.

كەوان 22/11 – 21/12

لە شوێنی کارەکەت هەندێک کاری بەرپرسیارانەت پێ دەدرێت، لە دۆخێکی وادا پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە ئەنجامدانی تەنانەت هەڵەیەکی بچووکیش، پێویستە بە ژیرانە بڕیارەکانت بدەیت بۆ ئەوەی قازانجی دارایی گەورە بەدەستبهێنن، پەیوەندی لەگەڵ هاوسەرەکەت بەهێزتر دەبێت، هەندێک لە کێشە سەرەکییەکانت چارەسەر دەبێت.

گیسک 22/12 - 19/1

رۆژەکەت لە رووی کارەوە زۆر ئاڵۆز دەبێت، بەڵام دەتوانیت هەموو کارەکانت لە کاتی خۆیدا تەواو بکەیت، باری داراییت باش دەبێت، ئەگەر ماوەیەکی زۆرە ئارەزووی کڕینی هەر بابەتێک دەکەیت، ئەمڕۆ دەتوانیت بیکریت، لە ژیانی تایبەتی خۆت بەختەوەر دەبیت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

ڕۆژێکی زۆر بەختەوەر دەبێت بۆت، ئەمڕۆ دەتوانیت بڕیار بدەیت دەربارەی بابەتێکی گرنگ، خۆشی و ئارامی لە ژیانی تایبەتی خۆتدا دروست دەبێت، خۆشەویستی و پشتیوانی لە ئەندامانی خێزانەکەت وەردەگریت، ئەگەری ئەنجامدانی گەشتێکی دوور و درێژت هەیە کە پەیوەندی بە کارەکەتەوە هەبێت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

ئەگەر لە کارەکەی ئێستات ناڕازیت و بەدوای کارێکی نوێدا دەگەڕێیت، ئەوا ئەمڕۆ ڕەنگە ئۆفەرێکی باشت دەست بکەوێت، باری داراییت باش دەبێت، ڕۆژەکەت گونجاوە بۆ بڕیاردانی گرنگی دارایی، دۆخی ژیانی تایبەتیت خۆش دەبێت، خۆشەویستی و پشتیوانی لە ئازیزانت بەدەست دەهێنیت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.