میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردەوە کە پۆلیسی دارایی لە شاری تۆرین لە فڕۆکەخانەی کاتسیلی دەستیان بەسەر سەری تیمساحێکی لەناوچوودا گرتووە کە لە ناو جانتای گەشتیارێکدا شاردرابووەوە.
تەقینەوەی گڕکانی "ئاناک کراکاتاو" لە ئەندەنوسیا بووە هۆی داخستنی حەوت فڕۆکەخانە، دوای ئەوەی خۆڵەمێشی گڕکانەکە ناوچەیەکی فراوانی پۆشی و هاتوچۆی ئاسمانی پەکخست.
کەوتنی بەرد لە یەکێک لە لێوارەکان لە دوورترین خاڵی باکووری نەرویج، بووە هۆی دۆزینەوەیەکی نایاب کە نزیکەی ٥٦٠ ملیۆن ساڵ بە شاراوەیی مابووەوە.
دانیشتنی وێنەگرتنی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە بەریتانیا گۆڕا بۆ ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراو و پێکەنیناوی.
لە نەوەدەکاندا، کۆمپانیای دێل ئۆرۆ بۆ شەرەبەتی پرتەقاڵ ڕووبەڕووی بڕێکی زۆر لە پاشماوە و توێکڵی پرتەقاڵ بووەوە.
پۆلیسی ئەمریکا گەشتیارێکی دەستگیرکرد دوای ئەوەی وتی بۆمبێک لەناو جانتاکەیدا هەیە، لە کاتی ئامادەکارییدا بۆ گەشتکردن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی میامییەوە بۆ کۆبا.
نانخواردن بە دەستی ڕاست نەریتێکی بەبەهایە کە ڕەگ و ڕیشەی لە ئایین، ئادابی کۆمەڵایەتی و پاكوخاوێنیدا داڕێژراوە
بۆ چوونە سەر مەریخ ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر گەورە دەبێتەوە، لە پێکهاتەی تیشکی خۆر و گۆڕانکارییەکانی هێزی ڕاکێشانەوە تا دەگاتە ئەو ماوە درێژەی کە لە بۆشایی ئاسماندا بەسەری دەبەن بۆ گەیشتن بەوێ.
بەتەمەنەکان لە ڕێگەی ئەزموونی دەیان ساڵ ژیانەوە، ژیری و ئامۆژگاریی زۆر بەنرخمان پێ دەبەخشن کە دەکرێت ڕێڕەوی ژیانمان بەئاراستەی ڕاستدا ببەن.
ماڵێکی مێژوویی کە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٥٠٠ ساڵ لە ناوچەی کۆرنوۆڵ لە بەریتانیا، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە و بۆ دووەمجار لە ساڵی ١٩٤٥ەوە خرایە فرۆشتنەوە بە بڕی نزیکەی ١٧ ملیۆن دۆلار.
گەشتێکی ماسیگرتن لە ویلایەتی فلۆریدا گۆڕا بۆ ململانێ لەگەڵ مەرگدا، دوای ئەوەی نەهەنگێک هێرشی کردە سەریان.
خەمڵاندنە زانستییەکان بوونی یەکێک لە کۆنترین درەختە ناسراوەکانی زەیتونیان لە پورتوگال ئاشکرا کرد. بەپێی پێشبینییەکان، تەمەنی درەختی "Oliveira do Peso" دەگاتە نزیکەی ٣٧٠٠ ساڵ، ئەمەش بەو مانایەیە کە گەشەکردنی لە دەوروبەری ساڵی ١٧٠٠ی پێش زاین (لە سەردەمی بڕۆنزدا) دەستی پێکردووە.
باخەوانێکی سویسری بەرهەمی بیبەرە توونەکانی کۆکردەوە کە درێژییەکەی دەگاتە ١ پێ و ٨.٦ ئینچ،بەمەش بۆ سێیەم جار ڕیکۆردێکی جیهانیی لە کتێبی گینسدا شکاند.
هونەرمەند، ئەکادیمیست و نووسەری دیاری ئێرانی (موحسین نامجوو)، دوای ٢٠ ساڵ لە قەدەغەکردنی گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی.
توێژینەوەیەکی نوێ لە گۆڤاری (Brain Medicine) بڵاوکراوەتەوە کە بەرەنگاری ئەو تێگەیشتنە دەبێتەوە کە گوایە هەموو پێگەیشتوویەک پێویستی بە هەشت کاتژمێر خەو هەیە لە شەوێکدا بۆ ئەوەی تەندروست بێت.
لە چیرۆکێکی سەرنجڕاکێشدا، پشکنینی دی ئێن ئەی ژیانی دوو خوشکی هیندیی گۆڕی، پاش ساڵانێکی زۆر لە جیا بوونەوە و ژیان لە دووری یەکتری. دوو ژن کە لە دوو خێزانی جیاوازدا گەورە بووبوون، بۆیان دەرکەوت کە خوشکی ڕاستەقینەی یەكترن.
وریا ماملێ، کوڕی هونەرمەندی گەورەی کورد(ماملێ) پەیامێکی لەڕێی هەژماری فەیسبوکەکەیەوە بڵاوکردەوە دەربارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییە.
ژنێکی بەریتانی ڕایگەیاند، مەلەکردنی لە دەریادا لە ماوەی شەپۆلێکی گەرمادا بووەتە هۆی تووشبوونی بە نەخۆشییەکی ڕێخۆڵە، کە بەهۆیەوە مانگێک لە نەخۆشخانە مایەوە و نزیکەی ١٦ کیلۆگرام لە کێشی لەدەستداوە.
سکاڵایەکی سادە لەسەر قەبارەی پیتزایەک بووە کێشەیەکی یاسایی لە لیژنەی پاراستنی بەکاربەر لە ویلایەتی "ئۆتاراخاند"ی هیندستان، دوای ئەوەی کڕیارێک ڕایگەیاند لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکی گەیاندنەوە داوای پیتزایەکی ١٠ ئینچی کردووە، بەڵام ئەوەی پێی گەیشتووە تەنها ٧ ئینچ بووە.
هەندێک کەس بە هەڵە پێیان وایە تەنیا مرۆڤ دووچاری نەخۆشییەکان دەبێتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا ئاژەڵ و خشۆکەکانیش وەک مار دووچاری دەبنەوە.