هونەرمەندی میسری "صلاح السعدني" لە
تەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دوێنی هەینی ١٩ی نیسانی ٢٠٢٤ هونەرمەندی میسری "صلاح
السعدني " لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەند ئەشرەف زەکی، بەڕێوەبەری سەندیکای
نواندن لە میسر، پاشنیوەڕۆی دوێنی هەینی، ڕاگەیاند هونەرمەند "صلاح
السعدني " لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
لە ماوەی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، هونەرمەندی
کۆچکردوو بەشداری لە کۆمەڵێک فیلمی گەورەی مێژووی سینەمای میسری کردووە لەوانە فیلمی "الأرض" ، "أغنية
على الممر" ، "الرصاصة لا تزال في جيبي" جگە لە ڕۆڵگێڕانە بەناوبانگەکەی
لە زنجیرەی " أبنائي الأعزاء شكراً" دا.
جێگەی باسە ماوەی ١٠ ساڵە هونەرمەندە کۆچکردووەکە
وازی لە کاری هونەری هێناوە کە هاوکات بوو لەگەڵ ئاهەنگی ٧٠ ساڵەی لەدایک بوونی.