کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

AM:11:32:18/04/2024

156 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. دەشڵێت، "پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەبارەی کەشی ئەمڕۆ و سبەی راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و سنووری ئیدارەی گەرمیان بە ٣٥ پلە گەرمترین ناوچەی هەرێمە.

سەبارەت بە کەشی سبەی ئاماژە بەوە کراوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرز دەبنەوە، سنووری ئیدارەی گەرمیانیش بە ٣٧ پلە، گەرمترین ناوچەی هەرێم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٣١

سلێمانی : ٢٩

دهۆک : ٢٩

هەڵەبجە : ٢٩

کەرکوک : ٣٢

گەرمیان : ٣٥

زاخۆ : ٣٠

سۆران : ٢٨

حاجی ئۆمەران : ١٩

S.A