چۆن لە رەمەزاندا لێوت لە وشكبوونەوە دەپارێزیت؟

AM:08:36:07/04/2024

2676 جار خوێندراوەتەوە

بەشێکی زۆری رۆژووەوانان لێویان وشک دەبێت بەهۆی ئەوەی بۆماوەیەکی زۆر بەڕۆژوو دەبن، دوای رۆژووشکاندنیش بڕی پێویست ئاو ناخۆنەوە.

بۆ چارەسەری ئەمەش ماڵپەڕی" skincancer" ئاماژەی بە چەند رێنماییەک کردووە بۆ چارەسەری وشكبوونەوەی لێوەکان و پارێزگاریی کردنیان لە شەقبوون و خوێنلێهاتن، کە دیارترینیان ئەمانەن:

١.تەقشیری بکە: تەقشیر یان سکرەب یارمەتی دەدات خانە مردووەکان لابچێت لەسەری و پاكببێتەوە، کە بەهۆی نەخواردنەوەی ئاو لەماوەی بەڕۆژووبووندا دروستدەب، دوای رۆژووشکاندن ئاو بخۆرەوە بەپێی پێویست و تا دەتوانیت لێوەکانت تەڕ مەکە بە زمانت.

٢.لیوت شێداربکەرەوە: بە کرێم و زەیتی تایبەت لێوت شێداربکەرەوە و مەهێڵە وشک ببێتەوە.

٣.دژەخۆر: لەبیری نەکەیت دژە خۆر بدەیت لە لێوەکانیشت بەر لەوەی بچیتە دەرەوە.

٤.کەرەستەی جوانکاری: ئەو سووراوەی دەیکەیت با وشک نەبێت بەڵکو پێکهاتەی کرێمی هەبێت بۆئەوەی لێوت وشک نەبێتەوە و شەق نەبات.

S.A