شەش خووی خراپ کە منداڵان لە دایک و باوکیانەوە فێری دەبن

PM:01:37:25/11/2023

932 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەک دەریخستووە ئەو خووە ناشرینانەی کە منداڵان لە دایک و باوکیانەوە فێری دەبن بریتین لە گاڵتەجاڕی و بێ تاقەتی و مانەوە تا درەنگانی شەو.

بەگوێرەی ماڵپەڕی بەریتانی "ئێکسپرێس"، ڕاپرسییەک کە هەزار منداڵی تێدابووە، کە تەمەنیان لە نێوان ٦ بۆ ١٦ ساڵدایە، دەرکەوتووە کە لە کاتێکدا زۆرینەیان پێیانوابوو دایک و باوکیان کاری باشیان کردووە لە فێرکردنی میهرەبانی و کاری باشدا بەڵام لە هەمان کاتدا هەندێک خووی خراپیان لێوە فێربوون.

وتەبێژی کۆمپانیای Fairy Non Bio توێژینەوەکەى ئەنجامداوە، دەڵێت " هەر وشەیەک کە دایک و باوکان دەیڵێین و هەر کردارێک کە ئەنجامی دەدەین، کاریگەری لەسەر کەسایەتی منداڵان بەجێدەهێڵێن".

بەپێی توێژینەوەکە، لێرەدا شەش تایبەتمەندی خراپی سەرەکی دەخەینەڕوو کە منداڵان لە دایک و باوکیانەوە فێری دەبن:

١. نەبوونی ئارامی.

٢. دواخستنی ئەرکەکانی رۆژانە.

٣. بەکارهێنانی مۆبایل لەسەر مێزی نانخواردن.

٤. گوێ نەگرتن بە باشی.

٥. بڕینی قسەکانی ئەوانی تر.

٦. هەبوونی ڕۆحی کێبڕکێی توندوتیژانە.
A.A