بەم رێگانە خۆت لە هەموو کێشەیەکی گورچیلەکانت بپارێزە

PM:11:51:19/04/2024

400 جار خوێندراوەتەوە

گورچیلە یەکێکە لە ئەندامە گرنگەکانی مرۆڤ، ھەریەکە لە گورچیلەکان رۆژانە زیاتر لە ١٨٢ لیتر خوێن دەپاڵێون، بۆیە دەبێت بە وریاییەوە پارێزگاری لێ بکرێت.

بۆ پاراستنی گورچیلەکانت ئەم رێگانە پەڕەو بکە:

 

١. خواردنی بیبە‌ری سوور، چونكە‌ بڕێكی زۆر لە‌ ڤیتامینە‌كانی (A) و (C) و (B)ـی تێدایە‌...

٢. خواردنە‌وە‌ی ئاو، پێویستە‌ رۆژانە‌ بڕێكی باش ئاو بخورێتەوە‌، كە‌متر لە‌ دوو لیتر بێت باشترە، کە ماددە‌ ژە‌ھراوییە‌كانی جەستە دەردەکات و كاریگە‌رییە‌كی باشی دە‌بێت لە‌سە‌ر گورچیلە‌.

٣. سیر و پیاز، توانایە‌كی زۆریان ھە‌یە‌ لە‌ پاراستنی گورچیلەکان‌ لە‌ ھە‌ڵئاوسان و چارە‌سە‌ركردنیان بە‌ كە‌مكردنە‌وە‌ی رێژە‌ی كالسیۆم.

٤. خواردنی سێو، ریشاڵ و‌ چە‌ندین ڤیتامینی تێدایە‌، هەروەها‌ كۆلیسترۆڵی خراپ كە‌م دە‌كاتە‌وە‌ لە‌ جەستەی مرۆڤدا.

٥. رانەگرتنی میز، نەڕۆیشتن بۆ توالێت لە‌كاتی پێویست و دواخستنی میز دەبێتە ھۆی ئە‌وە‌ی بەخراپی زیان بە گورچیلە‌كان بگات.

٦. خواردنە‌وە‌ گازییە‌كان، بڕێكی زۆر لە‌ ماددەی‌ زیان بە‌خشی تێدایە و بەتایبەتی بڕێکی زۆر لە شەکر.

٧. جگەرەکێشان، کەسی جگە‌رە‌کێش و دەوروبەرەکەی بە‌و ماددە‌ ژە‌ھراوییانە‌ی كە‌ لە‌ناو جگە‌رەکە‌دا ھە‌یە‌، زیانێکی زۆریان پێدەگات، کاتێک ئەو ماددە ژەهراوییانە لەڕێگەی دوکەڵی جگەرەوە دە‌گوازرێنە‌وە‌ بۆ ناو سییە‌كان و پاشان بۆ خوێن، دواتریش بۆ گورچیلە‌كان.‌

٨. کەم خواردنی خوێ و خواردنی سوێر، لەبەر زۆریی رێژەی سۆدیۆم لە خوێدا، زیانێکی زۆر بەر گورچیلەکان دەگات و بەردی گورچیلە دروست دەبێت.