کێشەیەکی نوێ رووبەڕووی ئایفۆن دەبێتەوە

PM:07:11:01/05/2024

6884 جار خوێندراوەتەوە

لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، زۆرێک لە راپۆرت و گلەیی بەکارهێنەرانی ئایفۆن لە سەرانسەری پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا و مەکۆی پشتگیری تەکنیکی ئەپڵدا بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە کێشەیەک لە سیستەمی کارپێکردندا کە بریتییە لە بێدەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ئایفۆنەکاندا.

ئەم کێشەیە ناڕەزایی ئەو بەکارهێنەرانەی لێکەوتەوە، بەو پێیەی ئەم تێکچوونە دەبێتە هۆی دواکەوتنی لە خەو هەڵسان و دواکەوتن بۆ چوونە سەر کار و کات و چاوپێکەوتنی گرنگی تر، بەتایبەتی کە خەڵکێکی زۆر پشت بە دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە دەبەستن، بەپێی پۆرتاڵی هەواڵی تەکنیکی عەرەبی.

لای خۆیەوە کۆمپانیای ئەپڵ بۆ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ پشتڕاستی کردەوە کە ئاگاداری ئەو کێشەیەن کە دەبێتە هۆی ئەوەی ئایفۆنەکان دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە لێنەدەن، هەروەها کارێکی زۆر دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.

H.Y