فیزیازانی بەناوبانگی ئەڵمانی، ئەلبێرت ئەنیشتاین، لە بەرواری ١٤ـی مارسی
١٨٧٩ لەدایکبووە، لە ١٨ـی نیسانی ساڵی ١٩٥٥ کۆچی دوایی کردووە.
ئەنیشتاین لە بواری فیزیادا خاوەنی داهێنان و توێژینەوەی زۆرە،
بەناوبانگترینیان "تیۆری کات"ـە ، بەهۆی داهێنانەکانیشییەوە بە
"باوکی فیزیای مۆدێرن" ناسراوە.
بەهۆی دۆزینەوەی کاریگەری فۆتۆئێلکتریکییەوە،ساڵی ١٩٢١ توانیویەتی خەلاتی نۆبڵ بەدەستبهێنێت.
لە وەڵامی پرسیارێک کە لە ئەنیشتاین کرا، پرسییان "کێ زیرەکترین مرۆڤە
لە مێژوودا؟" ، ئەنیشاینیش لە وەڵامدا وتی "دەبێت ئەو پرسیارە لە نیکۆلا
تێسلا بکرێت".