تووشبوون بە زرنگانەوەی گوێ نیشانەیە بۆ چ کێشەیەکی تەندروستی؟

PM:06:06:18/04/2024

65128 جار خوێندراوەتەوە

ڤیتاوتاس کیسێلیۆس پزیشکی روسی رایگەیاند، یەکێک لە هۆکارەکانی زرنگانەوەی گوێ، تێکچوونی کاتی خەوە.

وەک لە "روسیا تودەیـ"ـدا هاتووە، ڤیتاوتاس کیسێلیۆس، پسپۆڕی بیستن و لووت و قوڕگ لە پەیمانگای سڤێرژێڤسکی بۆ توێژینەوەی زانستی کلینیکی لە وەزارەتی تەندروستی رووسیا دەڵێت، "فشاری دەروونی و تێکچوونی کاتی خەو و تێکچوونی خواردن و کەمخەوی هەموویان دەبنە هۆی گرژبوونی زۆری دەمارەکان، کە رەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی زرنگانەوەی گوێ".

بەگوتەی ئەو پزیشکە پسپۆڕە، هەندێکجار نەخۆشەکان بەقەد زرنگانەوەی گوێیان نیگەرانی لەدەستدانی بیستنیان نین.

ڤیتاوتاس کیسیلیۆس دەڵێت، زاراوەی پزیشکی جیاواز هەیە، وەک ژاوەژاو، فیشکە، قیژە و زەنگ لێدان، بەڵام ئەمە زۆرجار لە سترێس و تێکچوونی خەو و تێکچوونی خواردنی زیاتر دەردەکەوێت کە رەنگە لە شارە گەورەکان رووبدات، هەروەها خەوزڕان کە دەبێتە هۆی گرژی زیاتری دەمارەکان، کە لە بەرامبەردا هەندێک جار زرنگانەوەی گوێ دەورووژێنێت ".

هاوکات داریا بیدانۆڤا پسپۆڕی گوێ و لووت و قوڕگ رایگەیاند، رەنگە بەهۆی نیشانەیەکی نەخۆشی شەکرە یان تێکچوونی غودەی دەرەقی و شەقیقە و کەمخوێنی و هەوکردنی جومگەکان و رۆماتیزمەوە بێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر پزیشکی گوێچکە و لووت نەخۆشییەکانی گوێی دەستنیشان نەکرد، ئامۆژگاریت دەکات سەردانی ناوەندی پزیشکی دەمار، پزیشکی دڵ، پزیشکی هێلکەدان، یان نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت و دەموچاو بکەیت.

H.Y