تێکەڵکردنی
تۆوی چیا لەگەڵ ئاوی دارچینی تێکەڵەیەکی بەهێز دروست دەکات کە یارمەتی دابەزاندنی
کێش دەدات و میتابۆلیزم بەرز دەکاتەوە و ئاستی شەکری خوێن رێکدەخات، ئەمەش دەبێتە
هۆی تەندروستییەکی باش بە گشتی.
بەپێی هەواڵێکی
"تایمز ئۆف ئیندیا"، تێکەڵکردنی تۆوی چیا و دارچینی هاوشان لەگەڵ وەرزشکردن،
یارمەتیدەرە لە توانەوەی چەوری ورگ.
ئامادەکردنی
گیراوەکە بە سادەیی پێویستی بە دانانی داری دارچینییەکەیە لەناو کوپێک ئاودا بۆ
ماوەی شەوێک و دواتر تێکەڵکردنی تۆوی چیاکە لەگەڵ گیراوەکەدا یان دەتوانیت ئاوەکە
بکوڵێنیت و تۆزی دارچینییەکەی تێبکەیت، پاشان تۆوی چیاکەی تێبکە و تێکەڵەکە کەمێک
بکوڵێنە بکە بۆ ماوەی ١٠ خولەک.
تۆوی چیا
بە شێوەیەکی سروشتی دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە سەرەکییەکان و ریشاڵی تواوە و نەتواوە،
کە یارمەتی باشترکردنی هەرسکردن دەدات و کارکردنی ریخۆڵەکان بەرەوپێش دەبات. هەروەها،
یارمەتیدەرە لە پاککردنەوەی قۆڵۆن و یارمەتی رێکخستنی ئاستی شەکری خوێن دەدات، گیراوەکە
هەر نۆ ترشە ئەمینییە گرنگەکەی تێدایە و بارگاوی کراوە بە ترشە چەورییەکانی ئۆمێگا
سێی، کە تەندروستە بۆ دڵ.
H.Y