ئێن ئارتی دوو بە وەرزێکی نوێوە دەگەڕێتەوە

AM:11:31:18/04/2024

1484 جار خوێندراوەتەوە

ئێن ئارتی دوو لە دەستپێکی وەرزی نوێدا بە چەندین بەرنامەی جیاواز و تایبەتەوە دەگەڕێتەوە.

دوای ماوەیەک وەستان وەرزی نوێی ئێن ئارتی دوو بە گۆرانکاری زۆرەوە رۆژی دوو شەممە ٢٢/٤/٢٠٢٤ دەست پێدەکاتەوە.

وەرزی نوێی ئێن ئارتی دوو تەواو جیاواز دەبێت، چەندین پڕۆگرامی تایبەت بە خێزانی لە خۆدەگرێت، ئەوانیش:

١. خۆشترین دەنگ

یەکێکە دەبێت لە پڕۆگرامە تایبەتەکانی وەزری نوێی کەناڵەکە، بەرنامەکە پێکدێت لە پینج قۆناغی سەختی پێشبڕکێ لە نێوان بەشداربوواندا، کە لە کۆتاییدا یەک بەشداربووی تیمی یەکێک لە مامۆستاکان دەبێتە براوەی نازناوی خۆشترین دەنگ، جێگەی باسە چوار ئەستێرەی دیاری هونەری گۆرانی کوردی وەک لیژنەی دادوەر لەم وەرزەی پرۆگرامی خۆشرین دەنگدا بەشدارن کە ئەوانیش هەریەک لە ( دیاری قەرەداغی، هەڵوێست، فرمێسک و رێبین جەمال)ن.

٢. پەتریپۆت

پەتریپۆت بە بەرگێکی نوێ دەگەڕێتەوە نێو ماڵەکانتان، بە بەشداریکردنی چەندین ئەستێرەی دیاری کۆمیدیا، ئەوانیش ( ماهیر حەسەن، ئەحمەد جۆڵا، کامیل حەمە ئەمین، بەیان بۆمبا، ئەریوان جەلال، سروشت کامەران، بەهادین نووری، لاڤین نووری، نووری کاکە حەمە)

٣. باڵانس

حەمە شا پڕۆگرامی باڵانستان پێشکەش دەکات، پڕۆگرامێکی تەواو سەرنجراکێشە، بەشداربووانی ناو پڕۆگرامەکە ئەزموونێکی جیاواز تاقیدەکەنەوە، وەڵامی پرسیاری ملێۆنی دەدەنەوە.

٤. لەگەڵ هەودا

وەرزی نوێی پڕۆگرامی لەگەل هەودا ئەحمەد دەبێتەوە میوانی ماڵەکانتان.

٥. رەش و سپی

نبراس جاف لە وەرزی نوێی ئێن ئارتی دوودا پڕۆگرامی رەش و سپیتان پێشکەش دەکات.

٦.ئاوازی سروشت

ماریا ئاوات دێ بە دێ دەگەڕێت و ئاوازی سروشتان پێشکەش دەکات.

٧. با برۆین

لەگەڵ شاجوان هیدایەت بینەری پڕۆگرامە جیاوازەکەی "با بڕۆین" بن، لەگەڵ میوانەکانی چەندین گەشتی سەرنجراکێش بۆ ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دەکەن، باس و خواسی تایبەت باس دەکەن.