ئەو هەڵانە چین وا دەکەن قژت تەنک ببێتەوە؟

AM:08:51:18/04/2024

10720 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک لەو رێگە باوانەی کە بۆ گرنگیدان بە قژ بەکاردەهێنرێت زیانیان هەیە، بە جۆرێک دەبنە هۆی وەرین و رووتانەوەی قژەکە و پچڕانی سەر تاڵەکانی.

ماڵپەڕی "الطبي" لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بە باوترین هەڵە کردووە کە بەرامبەر قژت دەیکەیت، ئەوانیش:

١. نەبڕینی سەر تاڵەکانی قژەکە و ناڕێکی کۆتایی قژەکە.

٢. بەکارنەهێنانی نەرمکەرەوەی قژ "کۆندیشنەر".

٣. بەپێی پێویست ئاو ناخۆیتەوە.

٤. بەکارهێنانی کەرەستەی کوالێتی خراپ بۆ قژ.

٥. بەکارهێنانی شانەی دەنک ورد و باریک بۆ داهێنانی قژەکە، بە هەڵە داهێنانی قژەکە.

٦. خەوتن بە قژی تەڕەوە و وشک نەکردنەوەی.

٧. زۆر بەکارهێنانی ئامێرەکانی وشککردنەوە و رێکخستنی قژ.

٨. بەکارهێنانی ئاوی زۆر گەرم لە کاتی شۆردنی قژدا.

S.A