ئەمڕۆ یەكشەممە، هونەرمەندی
بەناوبانگی هیندیی سەلمان خان لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا لە مۆمبای لەلایەن دوو كەسی
نەناسراوەوە هێرش دەکرێتە سەری و تەقەی لێ دەکرێت.
بەپێی هەواڵەکەی
ماڵپەڕی "ئیندیا تودەی" ، سەلمان خان دۆخی باشە و سەلامەتە، لە ئێستاشدا
ئاسایشی خۆی و ماڵەکەی توندتر کراوە.
ئەمە یەكەم جار نییە ئەکتەرە
بەناوبانگەکەی بۆڵیود رووبەڕووی هەڕەشە و هێرشكردن دەبێتەوە، پێشتر چەند جارێك پەیامیو
هەڕەشە ئامێزی پێگەیشتووە و هەوڵدراوە هێرش بکرێتە سەری.