بۆچی هەندێك کەس بەردەوام هەست بە برسییەتی دەکەن؟

PM:10:19:26/11/2022

5116 جار خوێندراوەتەوە

هەستکردن بە برسییەتی وەڵامدانەوەیەکی سروشتیی جەستەیە بۆ وەرگرتنی بڕی خواردنی پێویست و وزە و زیادبوونی چالاکیی، بەڵام ئەگەر بە بەردەوامیی و دوای خواردنی ژەمەکانیش هەست بە برسییەتی بکرێت ئەوا دەکرێت هەندێك هۆکاری دیکەی لەپشتەوە بێت.

ماڵپەڕی "ویب طب" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو هۆکارانە کردووە کە وادەکەن بەردەوام هەست بە برسییەتی بکرێت، بریتین لەمانە:

- خەمۆکی و دڵەڕاوکێی بەردەوام.

- نەخەوتن بەپێی پێویست.

- زۆری چالاکیی غودەی دەرەقیی.

- دابەزینی شەکری خوێن.

- کەمیی خواردنەوەی ئاو.

- نەخواردنی ژەمی بەیانی.

- زۆر خواردنی کاربۆهیدرات.

- جوینی بنێشت.