بۆچی بە بەردەوامیی شتمان بیردەچێتەوە؟

PM:07:01:26/11/2022

2288 جار خوێندراوەتەوە

لەبیرچوونەوەی شتە گرنگەکان وادەکات دووچاری چه‌ندان گرفت ببینەوە له‌ ژیانی ڕۆژانەماندا، تەنانەت رەنگە لە شوێنی کارەکەشمان رووبەڕووی کێشەی گەورەش ببینەوە.

دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراك ئاماژەی بە گرنگترترین هۆکاره‌کانی شت بیرچوونه‌وه‌ کردووە کە بریتین لەمانە:

۱. به‌کارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمان: وه‌ک هه‌ندێك ده‌رمانی دژی دڵه‌کزێ، چاره‌سه‌ری میز ڕاگرتن، هه‌ندێك ده‌رمانی دژه‌ خه‌مۆکی، ده‌رمانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌.

۲. خه‌مۆکی : یه‌کێک له‌ نیشانه‌کانی زۆر شت بیر چوونه‌وه‌یه.

۳. دڵه‌ڕاوکێ و قه‌له‌قی و فشاری ده‌روونی و جه‌سته‌یی و ترسی به‌رده‌وام و زۆر.

٤ . کێشه‌ی تێک چوونی خه‌و و شه‌ونخوونی به‌رده‌وام و نه‌خه‌وتن بۆ ماوه‌ی پێویست.

٥ . زۆر خواردنه‌وه‌ی مادده‌ کحولیه‌کان.

٦ . که‌می ڤیتامینB1 ،B 12 .

۷. سستی غووده‌ی ده‌رقی.

۸. به‌رزی ئاستی کالسیۆم له‌ خوێن دا.