پاسەکەی نەنکم بڵاودەکرێتەوە

PM:03:05:25/08/2021

9084 جار خوێندراوەتەوە

نوسەر وریا گلی نوێترین بەرھەمی خۆی کە دوو کتێبە بەناوەکانی "پاسەکەی نەنکم" و "چیا لە لوتکەدا" بڵاودەکاتەوە، ڕایگەیاندووە یەکێک لە کتێبەکانی بۆ مەرگی خوشک و براکەی نوسیووە.
وریا نازم ناسراو بە وریا گلی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، ئەم دوو کتێبە، کتێبی چوارمین و پێنجەمین کتێبییەتی، یەکەم کتێبی ڕۆمانی "پاسەکەی نەنکم"ە باس لە تراژیدیای کۆرۆنا دەکات، دووەم کتێبی بەناوی "چیا لە لوتکەدا"یە و باسی ژیاننامە و چالاکی و پێشانگاکانی ھونەرمەندی کۆچکردوو "چیا گلی" برای دەکات.
نوسەر وتی "ساڵێکە خەریکی نوسینی ئەم دوو کتێبەم، لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ھەردوو خوشک و برام (مامۆستا بەیار و مامۆستا چیا گلی) کە بەنەخۆشی کۆرۆنا بە تەمەنێکی کورت کۆچی دواییان کرد، لە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ بڵاویدەکەمەوە".
سەبارەت بە براکەی "چیا گلی" وریا ئاماژەی بەوەکردووە، بەھونەرێکی زۆر و تەمەنێکی کەمەوە جێی ھێشتوون، زۆربەی ئەو پارەیەی لە پێشانگاکانی و فرۆشتنی تابلۆکانی دەستی دەکەوت دەیبەخشیە منداڵانی توشبووی نەخۆشی تالاسیما و ماڵانی کەم دەرامەت.
ئ.ل