چۆنیەتی ئامادەکردنی زنود ست

PM:01:22:08/07/2022

7468 جار خوێندراوەتەوە

زنود ست بە شیرینییەکی زۆر خۆش دادەنرێت، کە زۆربەی خەڵک حەز بە خواردنی دەکات، بە شێوازێکی تایبەت دروست دەکرێت.

پێداویستییەکان:

-ھەویری ئامادەکراوی پاقلاوە.

- نیو کوپ قشتە.

- ڕۆن بۆ سوورکردنەوە.

- فستقی وردکراو بۆ رازاندنەوە.

- شیلە "بۆ ئامادەکردنی شیلەکە دوو کوپ شەکر لەگەڵ یەک کوپ ئاو و دوو دڵۆپ گیراوەی لیمۆ تێکەڵ بکە، دواتر لەسەر ئاگر دایبنێ تاکو دەکوڵێت"

چۆنیەتی ئامادەکردنی:

-ھەویرەکان بە شێوەی چوارگۆشە ببڕە، پاشان یەک کەوچکی بچووک لە قشتەکە بخەرە ناو ھەویرەکە و لولی بدە، ئنجا دانە دانە لە ناو ڕۆنی گەرم کراو سوریان بکەوە و لە شیلە ھەڵیان بکێشە و فستقەکە وردکراوەکەی بەسەردا بکە.