میوەیەك یارمەتیت دەدات لەماوەیەکی کەمدا کێشت داببەزێنیت

PM:07:36:21/05/2022

25856 جار خوێندراوەتەوە

یەکێك لە توێژینەوەکان ئاشكرایانکردووە، هەڵوژە رۆڵی هەیە بۆ دابەزاندنی کێش لەڕێگەی کەمکردنەوەی کالۆرییەکان و کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن و زیادبوونی هەستی تێری بەڕاددەیەکی زۆر.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "العربیة"، توێژەران لە زانکۆی لیڤەرپوڵ لە ئینگیلتەرا ئاشکرایکردووە، لە توێژینەوەکەدا بەشداربووەکان چەند میوەیەك و ژەمێکی سووکیان پێدرا، ئینجا کران بە چەند کۆمەڵەیەكەوە.

ئەو کۆمەڵەیەی کە هەڵوژەیان خواردبوو کەمتر ئارەزووی خواردنیان هەبوو، بۆماوەیەکی زۆر هەستیان بە تێری دەکرد و خواردنێکیان هەڵدەبژارد کە کالۆری کەمی تێدایە.

هەروەها ئەنجامی توێژینەوەکە دەریخستووە، خواردنی هەڵوژە دەکرێت کۆنترۆڵی ئارەزووی خواردن بکات و رێگە بگرێت لە گورچیلە کە کالۆرییەکان بەکاربهێنێت، هەروەها ژەمێکی نمونەییە بۆ رێكبوونەوەی جەستە و دووربوون لە قەڵەوی.