لە دوای کاتژمێر ١٢ـی شەوەوە خواردنی ئایسکرێم و پیتزا قەدەغەیە

PM:04:59:22/04/2024

2600 جار خوێندراوەتەوە

لە شاری میلانی ئیتاڵیا، فرۆشتنی ئایسکرێم و پیتزا لە گشت فرۆشگا و چێشتخانەکان قەدەغە دەکرێت، ئەویش بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و دەنگە دەنگی زۆر.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "میلان ڤیتاڵیتی" ، لە یاسا نوێیەکەی شارەوانی شارەکەدا هاتووە، فرۆشتنی پیتزا و ئایسکرێم و هەندێک خواردنەوەی تر لەدوای کاتژمێر ١٢ـی شەوەوە بە دانیشتووانی شارەکە قەدەغە دەکرێت.

مارکۆ گرانێلی جێگری سەرۆکی شارەوانی لە بڵاوکراوەیەکدا نووسیویەتی، "ئێمە هەوڵدەدەین هاوسەنگییەک لە نێوان چالاکیی کۆمەڵایەتی و کات بەسەربردن، ئاشتی و تەندروستی بۆ دانیشتووان و چالاکیی ئابووری ئازاد بۆ بازرگانان بەدەستبهێنین".

ئەم بڕیارەش لە مانگی ئایاری ئەمساڵەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەو پێیەی لە هاویناندا زیاتر خواست لەسەر ئەو جۆرە خواردنانە هەیە، بەتایبەتی لە شەواندا.