کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان
ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. دەشڵێت، "پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی
و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاو کردەوە و تێیدا
هاتووە، پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بەرز دەبنەوە.
ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ
بوونی هەندێک پەڵەهەور، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد
بە دوێنێ چوارشەممە بەرز دەبنەوە.
سەبارەت بە کەشی سبەی هەینی کەشناسیی هەرێم ئەوەی
خستووەتە روو، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ پێنجشەممە،
بەرزتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٣٢
سلێمانی : ٢٩
دهۆک : ٣١
هەڵەبجە : ٣١
کەرکوک : ٣٤
گەرمیان : ٣٥
زاخۆ : ٣١
سۆران : ٢٨
حاجی ئۆمەران : ١٨