ئەو خاڵە سپییانەی لەسەر نینۆك دەردەكەون،
زۆر كەس بە شتێكی ئاساییان تێدەگات، چونكە بەتێپەڕبوون بوونی كات و درێژبوونی نینۆكەكە
نامێنن، بەڵام هەندێكجار دەبێت ئاگاداری هۆكاری دروستبوونی ئەو خاڵانەبین و چارەسەریان
بكەین.
ماڵپەڕی ئەل- عەینی ئیماراتی، لە بابەتێکی تەندروستیدا هەندێک لە هۆکارەکانی
دەرکەوتنی هێڵە سپییەکانی سەر نینۆکەکانی ئاشکراکردووە، کە ئەمانەن:
١.دەركەوتنی خاڵی سپی لەسەر نینۆك نائاسایی سیستمی دەمار دەردەخات و هەندێك جاریش وەكو
ئاگاداركردنەوەیەكە، بۆ ئەوەی ئەو كەسە بزانێت سترێسی دەروونی هەیە.
٢. کەمبوونەوەی ڤیتایمن و مادە کانزاییەکان
٣. بریانداربوونی نینۆکەکە
٤. کاریگەری لاوەکی بۆ هەندێک دەرمان
٥. ژەهراوی بوون
٦. تووشبوون بە هەندێک نەخۆشی وەک( ڤایرۆسی کەبوونەوەی بەرگری، لەکارکەوتنی
گورچیلە، لەکارکەوتنی جگەر، هەوکردنی سییەکان و نەخۆشییەکانی دڵ).
ر.ئ