هێڵی لەڤ 'کوردیش باڕبی' بڵاوکردەوە

PM:05:45:20/05/2022

18224 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ هێڵی لەڤ نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بەناوی" Kurdish Barbie "بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ کردەوە.

هێڵی لەڤ لە چەناڵی خۆی لە یوتوب تازەترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە، ڤیدیۆ کلیپێکە بە ناونیشانی "کوردیش باڕبی"، ڤیدیۆ کلیپەکە لەلایەن "DLA" میکسی بۆکراوە، " HP Mastering" ماستەرینەکەی بۆ کردووە،لەلایەن " لیۆرۆی" و "هێلی لەڤ" خۆیەوە کاری دەرهێنان و ئیدیتینی بۆکراوە.

هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە "ھێلی لەڤ" ساڵی١٩٨٨ لە ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لەساڵی ٢٠١٣ بە گۆرانی "Risk It All" ناسرا، بە زمانی ئینگلیزی گۆرانی دەڵێت، لەساڵی ٢٠١٤ لە فلمی"Mardan"بەشداریکردووە، لە لۆس ئانجلۆس لە ئەمریکا دەژی و سەنتەرێکی جوانکاریی لە شاری هەولێر هەیە، گۆرانی بۆ كوردستان و پێشمەرگە و جەنگی دژی داعش وتووە.

ر.ئ