بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی
بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان
وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
سەرەڕای ئەنجامدانی
کارەکانت ئەمڕۆ تۆ کاتت دەبێت بۆ خوێندنەوە یان نوسینی چەند کورتە چیرۆکێک، سوود لە
ئامۆژگاریەکانی کەسانی چواردەورت وەربگرە و وا هەست مەکە پێویستت پێیان نیە، ئەگەر پێویستت بە باشترکردنی بارودۆخی دەرونیت
هەبوو کەمیک وەرزش ئەنجام بدە.
گا 20/4 - 20/5
تۆ ترست هەیە لە بارەی
ژیانی خۆشەویستیتەوە، جیهان بە تێڕوانینێکی زۆر ڕۆمانسییەوە دەبینی، ڕەنگە ئەمەش ڕەنگدانەوەی لەسەر بەرهەمداریی ئەمڕۆت
هەبێت. بارودۆخی لەناکاو دەستپێکردن و خۆشی
کۆنترۆڵت دەکات و ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر باری دەروونیت هەیە، بۆ باشترکردنی ئەم
دۆخە هەوڵبدە تیشکی خۆری پێویستت دەست بکەوێت.
دووانە 21/5 - 21/6
ڕەنگە بارودۆخی ئەمڕۆت
گۆڕانی بەسەردا بێت بەراورد بە مانگەکانی پێشوو، تۆ ئەمڕۆ لە سەرەتایەکی نوێدایت لە
ژیانتدا، سەرکەوتنەکانت و بەختی باشت هاوکاریت دەکەن لە متمانەبەخۆبوونی زیاتر، پێویستە
ئەمڕۆ هەندێک جار بواستیت بۆ ئەوەی بڕیار بدەیت لەسەر ئەو شتانەی دێنە بەردەمت و
بزانیت کە ئایە ڕێگەکەی تۆ کامەیە.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
ڕەنگە ئەمڕۆ هەوڵی دۆزینەوەی
هەندێک ڕێگەی نوێ بدەیت بۆ بەرەوپێشبردنی خودی خۆت، بەباشی دەزانیت کە فێربوونی هەندێک
ئەزموون و تەکنیک یارمەتیت دەدەن بۆیە هەوڵ دەدەیت بەدەستیان بهێنیت، بارودۆخەکان
بەرەو باشی دەچن.
شێر 23/7 - 22/8
ەخت بە زەردەخەنەکردنێکی
تۆ دەست پێدەکات، بەتایبەتی لە شوێنی کار دا چاوەڕوانی بیستنی کۆمەڵێک هەواڵی دڵخۆشکەر
بکە، تێگەیشتن و گوێگرتنی باش لەم ماوەیەدا زۆر خزمەتت دەکات بۆیە گوێ لە دەوروبەرت
بگرە، هەڵەکانی ڕابردوو دووبارە مەکەرەوە و مەهێڵە تەمەڵی کۆنترۆڵت بکات.
فەریك 23/8 - 22/9
ئەمڕۆ بۆت دەردەکەوێت
کە متمانەکانت لە جێی خۆیان بوون، دڵنیابە کە پشتت بە کەسانی باش و دل سۆز بەستووە،
ئەمڕۆ سوودەکانی ئەو کارە قورسەت دەدوریتەوە کە لە ماوەی ڕابردوودا سەرقاڵی بوویت.
لە ڕووی سۆزدارییەوە پێشبینیکردنی زۆر لە هاوبەشێک نائومێدت دەکات، هەوڵ بدە لە پەیوەندی
خۆشەویستیدا نەرمتر و بێدەنگتر بیت.
تەرازوو 23/9 - 22/10
بە هیچ جۆرێک دوودڵ مەبە
لە بڕیارەکانت، ڕەنگە هەبدێک کەس بیانەوێت هەندێک بەربەستت بۆ فروست بکەن، دەرفەتیان
مەیەرێ پلانەکانیان جێبەجێ بکەن، تۆ خودی خۆت بەرپرسی ژیان و بڕیارەکانی خۆتیت، مەهێڵە
هیچ کەسێک کۆنتڕۆڵی بکات.
دووپشك 23/ 10-21/11
ڕووبەڕووی هەندێک گرفت
دەبیتەوە لە جێبەجێکردنی کارەکانتدا بەهۆی کەمی تەرکیز و شێوازە هەڵەکەت، بارودۆخەکەت
جێگیرە لەگەڵ هاوبەشی ژیانتدا، بەم زووانە سەرسامی خۆشیشت پێ دەگات لە ئاستی هەست
و سۆزدا. تۆ پێویستیت بە پشوودانێکی هزری هەیە بۆ بەدەستهێنانەوەی هێزی سەرنجدانت،
مێشکت سەرقاڵە بە بیرکردنەوە لە پلانە پراکتیکیەکانت و جێبەجێکردنیان.
كەوان 22/11 - 21/12
تۆ بە ماوەیەکی کورت لە
ماندووبووندا تێدەپەڕێت، بەڵام دواتر پێشکەوتنی گەورە لە هەموو ئاستەکاندا هەست پێدەکەیت
بە تایبەتی لە کارکردن و خێزانەکەتدا، پێویستە ئاگات لە هەموو ئەو
شتانە بێت کە بە سەختی دەردەکەون، بیرو ڕای کەسانی تر وەربگرە لەسەر هەر شتێک کە
دوودڵی لە بارەیەوە و سوود لە بۆچونیان وەربگرە.
گیسك 22/12 - 19/1
هەوڵ بدە خۆت بگۆڕیت لە
ژینگەی کارەکەتدا، هیچ ڕێسایەکی دیاریکراو و جێگیر لە ژیاندا بوونی نییە، کەلەڕەق
مەبە و زیاتر نەرم و نیان بە بۆ ئەوەی بتوانیت خۆت پەرە پێ بدەیت، هێندە بیر لە بەربەست
و ڕێگریەکان مەکەرەوە ئەمە دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی پێشکەوتنەکانت.
سەتڵ 20/1 - 18/2
هەستە سۆزداریەکانت تێکەڵی
کارەکەت مەکە، بە شێوازێکی شارستانیانە مامەڵە لەگەڵ هاوکارەکانت بکە، خۆشەویستەکەت
تۆی خۆش دەوێت، مەهێڵە ترسی لە ڕادەبەدەری تۆ کار لەسەر پەیوەندی نێوانتان دروست
بکات، قسەی لەگەڵ بکە و بەڕاستی هەستەکانی خۆتی پێ بڵێ، تا لە ساتەکانی توڕەیت تێبگات.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
ئەمڕۆ خۆشترین و گەرمترین
کات لەگەڵ خۆشەویستانتان بەسەر دەبەن، بەڵام هەمیشە هەوڵبدە دڵنیا ببیتەوە هەموو
شتێک لە نێوانتاندا ڕوون و بێ ئاڵۆزییە. فەلەکناسەکان ئەمڕۆ ئامۆژگاریتان دەکەن کە
بەهێز بن و لەوانەیە هەست بە شتێک بکەن کە پێویست ناکات لە دەوروبەرتان هەستی پێ
بکرێت. هەروەها دەکرێت ئەمڕۆ هەست بە کەم و کوڕی و کەم بایەخی بکەیت لە کەسانی دەوروبەرتەوە.