کوردێک خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە فێستیڤاڵی شانۆیی سەقز پێبەخشرا

PM:04:14:18/05/2022

2052 جار خوێندراوەتەوە

فەرمان مەحمود لەدوای بەشداریکردنی لە شانۆیی "گێژەن" کە لە ١٧ هەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆیی سەقز نمایشکرابوو، وەک باشترین ئەکتەری کوڕ خەڵاتی پێبەخشرا.

فەرمان مەحمود لە لێدوانێکدا بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، دوای بەشداریی کردنی شانۆیی "گێژەن" لە ١٧هەمین خولی فێستیڤاڵی سەقزدا لە وڵاتی ئێران، خەڵاتی ئیفتیخاری باشترین ئەکتەری سەرەکی (کوڕ)ی وەرگرتووە.

سەبارەت بە وەرگرتنی ئەو خەڵاتە وتی "ئەم خەڵاتە بەڕاستی بۆ من سوپرایز بوو، لەبەر ئەوەی ١١ شانۆیی لە فێستڤاڵەکەدا بەشداربوون، بەشداربووان لە هەرێمی کوردستان باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداربوون، منیش لە نێویاندا توانیم ئەو خەڵاتە ببەمەوە".

شانۆیی "گێژەن"، نوسینی "سلاڤۆمێر مرۆژیک" کە پۆڵۆنییە، فازڵ جاف کاری ئامادەکردن و وەرگێڕانی بۆ کردووە، دەرھێنانی شوان حەمە سەعیدە، ھەریەک لە ئەکتەران "ئومێد ڕەزا، ھونەر تاھیر، پێشەوان ناسح، فەرمان مەحمود" بەشدارییان تێدا کردووە.

No description available.

No description available.

ئ.ل