کۆلاجین یەکێکە لە پرۆتینە گرنگەکانی جەستە، یارمەتی
نوێبوونەوەی پێست دەدات و لە ئێسک و بەستەرەکان و جومگەکانی جەستەدا هەیە و لەگەڵ
چوونە تەمەنەوە بەرهەمهێنانی کەم دەبێتەوە.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤"، ئاماژەی بە چەند نیشانەیەکی
کەمی کۆلاجین داوە، ئەوانیش:
- نزمبوونەوەی فشاری خوێن.
- بوونی ئازاری جومگەکان.
- دروسبوونی چرچ و لۆچی لە پێست و
روخساردا.
- خراپبوون و هەڵوەرینی قژ.
- تێكچوونی ددانەکان و زوو لەناوچونیان.
- ئازاری ماسولەکەکان.
ئەو خواردنانەی کە یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین
دەدەن (سیر و تەماتە و سەوزەواتە گەڵاییەکان و گازۆ)، هەروەها کەم کردنەوەی خواردنی
شەکر و ئەو خواردنانەی کاربۆهایدراتیان زۆرە دەبێتەهۆی لەدەست نەدانی کۆلاجین.