ژنێک بە بڵاوکردنەوەی وێنەی کاتی دووگیانبوونی
و پێش دووگیانبوونی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک، بینەرێکی زۆری هەبووە بە جۆرێک نزیکەی
دوو ملیۆن کەس وێنەکەیان بینیوە.
رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی لەو بارەیەوە
نوسیوویەتی، ئەو ژنە وێنەی پێش دووگیانبوونی و کاتی دووگیانبوونی لە تیک تۆک بڵاوکردووەتەوە،
بینەرەکانی توشی شۆک بوون، بەهۆی ئەوەی گۆڕانکارییەکی زۆر لە شێوەیدا روویداوە کە
رەنگە ناسینەوەی ئاسان نەبێت، هۆکارەکەشی بۆ هۆڕمۆنەکانی بەرپرس لە دووگیانی گەڕاندووەتەوە.
ئەو ژنە ئاشکرایکردووە، ماوەی دووگیانبوون کاریگەریی
لەسەر هەموو ژنێک دروست دەکات، چ بە زیادبوونی کێشی جەستەیان یان شێوەیانەوە بێت کە
هۆکارەکەی گۆڕانکاریی هۆڕمۆنەکانی جەستەی ژنەکەیە، ئەو ژنەش گۆرانکارییەکانی
روخسار و جەستەی بە وێنە لە تیک تۆک بڵاوکردووەتەوە،
کە بەهۆی دووگیانبوونەوە بە تەواوی گۆراوە.
هەروەک وتوویەتی "جیاوازییەکی زۆر لە نێوان
وێنە کۆنەکەم و ئێستادا هەیە و لێکچوونێک لە نێوانیاندا نادۆزیتەوە"، ئەو وێنانە
ژنەکە بە ڤیدیۆ لە تیک تۆک دایناوە و بە ملیۆنان بینەری هەبووە بە جۆرێک ژمارەی بینەرەکانی
زیاتر لە دوو ملیۆن بووە.
ئ.ل