ئەو گۆرێلاییەی حەزی بە سێلفی بوو مرد

PM:10:44:25/01/2022

3672 جار خوێندراوەتەوە

لە یەکێک لە باخچەی ئاژەڵاندا گۆرێلایەک هەبوو، هەموو حەزەکانی لە چرکاندنی وێنەیەکی سێڵفیدا چڕدەکردەوە بەهۆیرەر دواجار ئەو گۆرێلایەی هیوایەتی چرکاندنی وێنەی سێڵفی بوو، ماڵئاوایی کرد و مرد.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری "ڕوسیا تودەی"، بەهۆی مردنەکەیەوە زۆرێک لە چالاکوانی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی خەمبار کردووە و بەو هۆیەوە زۆرێک وێنە یادگارییەکانیان وەک وەفایەک بۆ ئەو گۆرێلایە بڵاوکردەوە.

ئەو گۆرێلایە لەگەڵ گۆرێلایەکی دیکەی هاوڕێیدا لە باخچەی ئاژەڵانی (ڤیرۆنگا) لە کۆنگۆی دیموکرات ژیاوە و ڕۆژەکانی بەسەربردووە، هەرکاتێک خاوەنی باخچەکەی بینبێت وەک ئەوەی پێی بوترێت ڕێک وەستاوە و دەستەکانی توندکردوە و ئامادەی چرکاندنی وێنەیەکی سێڵفی بووە.

 

بەپێی رۆژنامەی  دەیلی مەیل" باخچەی ئاژەڵانی ڤیرۆنگا دەکەوێتە ناوەندی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات و ٦٠٠ پاسەوانی هەیە، لەبەرئەوەی یەکێکە لە باخچە زەبەلاحەکانی ناوچەکە، لەنێویاندا ئەو دوو گۆرێلا خۆشەویستەی چالاکوانەکانی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی هەبوون کە کێشی هەر یەکێکیان نزیکەی 400 پاوەن بووە".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە پاسەوان و کارمەندانی ئەو باخچەیە لەژێر راپەڕاندنی ئەرکێکی قورسدان، لەبەر ئەوەی دوو دەیەیە وڵاتەکەیان بە قەیرانێکی قوڵ و ململانێیەکی سەربازی و سیاسی گەورەدا تێدەپەڕێت، هەر بۆیە بەردەوام هەڕەشەی مەرگ و لە دەستدانی ژیانی خۆیان و ئاژەڵەکانیان لەسەر بووە.

 

هەرکەسێک دەبێتە کارمەند یان پاسەوانی باخچەی ئاژەڵانی ڤیرۆنگا پێویستی بەوەیە بۆ ماوەی شەش مانگ راهێنان بکات، چونکە زۆرێک لە ئاژەڵی زەبەلاح و ناوازەی تێدا خزمەت دەکرێت.

 

ر.ئ


الصورة: