پۆلیسی هۆڵەندا لە شاری
ئەمستردام گەشتیارێکی دۆزیوەتەوە کە خۆی لە شوێنی تایەی فڕۆکەیەك شاردووەتەوە کە لە
باشووری ئەفریقاوە هاتووە.
ئەو پیاوە کە ناسنامەکەی
نەزانراوە خۆی بە تایەی فڕۆکەکەوە هەڵواسیوە بەر لەوەی لە شاری جۆهانسبێرگ بەڕێبکەوێت،
کاتێکیش گەیشتووەتە هۆڵەندا لە دۆخێکی تەندروستی جێگیریدا دۆزراوەتەوە، وەك لە هەواڵێکی
ماڵپەڕی "امارات الیوم"دا باسکراوە.
وتەبێژی پۆلیسی سەربازی
هۆڵەندیش وتوویەتی، ئەو پیاوە بە زیندوێتی دۆزراوەتەوە و براوەتە نەخۆشخانە، ئەمەش
جێگەی سەرسوڕمانە کە بەدرێژایی ئەو گەشتە کە ١١ کاتژمێری خایاندووە بە سەلامەتی
ماوەتەوە.
لە دواتریشدا پۆلیس لێکۆڵینەوەی
لەبارەی رووداوەکەوە کردووەتەوە، جەختیان لەوەکردووە کە رووداوی لەم جۆرە دەگمەن لەو
وڵاتەدا روویداوە.