ئەو ڤیتامینانەی سیستەمی بەرگری بەهێزدەکەن کامانەن؟

PM:03:12:17/01/2022

2276 جار خوێندراوەتەوە

خواردنی هەندێک خۆراکی پڕ لە ڤیتامین دەتوانێت سیستەمی بەرگریمان بەهێزبکەن دژی هەندێک نەخۆشی.

پزیشک "جولیا زومپانۆ" لە ماڵپەڕی " کلیڤلاند لینک" ئەو خواردنە باس دەکات کە سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات:

ڤیتامین C: بە یەکێک گەورەترین ئامرازەکانی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری دادەنرێت، لەڕاستیدا کەمی ئەم ڤیتامیە نەخۆشت دەخات، ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بەم ڤیتامینە، پرتەقاڵ، شیلک، بیبەر، سپێناخ، برۆکلی و کەلەرم ڕۆژانە دەبێت بخورێن بۆ ئەوەی جەستە بە تەندروستی بمێنێتەوە.

ڤیتامین:B6 زۆر گرنگە بۆ سیستەمی بەرگری.

ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بەو ڤیتامینە بریتین لە مریشک، سەلەمۆن و تونا.

ڤیتامین E زۆر بەسوودە بۆ دژە ئۆکسان کە دژی هەوکردنی ناو جەستە کار دەکات. خواردنەکانیش کە دەوڵەمەندن بەم فیتامینەوەک چەرەسات، خواردنە پاقلەمەنیەکان.

هەوڵبدە خواردنی زۆرجۆراوجۆر بخۆیت هەر لە میوەوە بۆ سەوزەکان، و خواردنەکان با ڕەنگاو رەنگ بێت کاتێک لەسەر سفرە دادەنیشیت.

وەک پزیشک زومپانۆ دەڵێت "جگە لەوانەش ئاو سیسستەمی بەرگری بەهێز دەکات یارمەتی جەستە دەدات لە بەرهەمێنانی لیمفەکان کە ئەمانە خرۆکە سپیەکان و خانەکانی سیستەمی بەرگری لەش لەخۆدەگرن، دەتوانیت سوود لەو خواردنانەش ببینێت کە پڕن لە ئاو وەکخەیار، شووتی و کالیار.

ر.ئ