چۆنیەتی ئامادەکردنی کوبەی برنج

PM:12:07:30/07/2021

23816 جار خوێندراوەتەوە

کوبە یەکێکە لەو خواردنانەی کە کەسانێکی زۆر ئارەزووی خواردنی دەکەن، دەتوانن بە چەند هەنگاوێکی ئاسان لەماڵەوە ئامادەی بکەن.

لاپەڕەی "خواردن و شیرینی بەتام" لە فەیسبووك بەم جۆرە ئاماژەی بە شێوازی دروستکردنەکەی کردوە:

کەرەستەکان

پێنج پەرداخ برنج

نیوکیلۆ گۆشتی قیمە کراو

بایەم و گوێز بەپێی ئارەزوو

خوێ و بەهاراتی کوبە زیرە بیبەری تیژی سور

کەوچکێکی بچووك زەردەچەوە یان بەسپی دروست دەکرێت

نیو کوپ کەرەوزی جنراو

دوو کەوچکی چێشت رۆن

دروستکردنی:

برنجەکە لەگەڵ شەش پەرداخ ئاو و کەوچکێك خوێ و کەوچیک زەردەچەوە تێکەڵ بکە و بیکەرە سەر ئاگر.

با لەسەر ئاگربێت تا ئاوەکە هەڵدەچنێت و برنجەکە کەمێك دانی ڕەقی مابێت دایگرە و تا هەموو ئاوەکەی هەڵ دەمژێت و هیچ ئاوی پێوە نامێنێت ئینجا دایبنێ تاسارد دەبێتەوە و دوای ساردبوونەوەکەشی بەدەست بیشێلە تا دەبێتە هەویرێکی جوان.

پیازوو رۆنی بۆ سووربکەرەوە و پاشان قیمەکە تێبکە و سووری بکەرەوە، بایەم و هەموو کەرەستەکانی تری تێبکە و باش سووری بکەرەوە.

برنجەکە تۆپی بچوکی لێدروست بکە بەدڵێ خۆت و یەك کەوچك لەقیمەکەی تێبکە و ودەمی هەویرەکە قەپات بکە و بەدەستت هەواکەی ناوی دەربکە و بیپەسترێتەوە ڕێك دەکرێتەوە بەهەر شێوەیەک خۆت پێت خۆش بیت دروستی بکە.

ڕۆنی زەیتی بۆ گەرم بکە و یەکە یەکە کوبەکان بکەرە ناو هێلکەی شڵەقاوەوە و بیکەرە رۆنەکەوە و یەك یەك سووری بکەرەوە دواتر پێشکەشی بکە.