نوێترین کتێبی زامدار ئەحمەد تایبەت بە ڕێگەی قاچاخی ئەوروپا بڵاوکرایەوە

PM:06:03:26/12/2021

45932 جار خوێندراوەتەوە

نوێترین کتێبی زامدار ئەحمەدی نوسەر بەناوی "نیوەڕێ" بڵاوکرایەوە، کە تایبەتە بە ڕێگەی قاچاخی ئەوروپا و برەوەری سەختییەکانی ئەو ڕێگەیەی لە خۆ گرتووە.

نوسەر ئاماژەی بەوە کردووە، کتێبی "نیوەڕێ" خۆی لە ٢٠٠ لاپەرەدا دەبینێتەوە و لەسەر ئەركی (ڕەهبەر سەید برایم) لە چاپدراوە و لە کتێبخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەستدەکەوێت.

سەبارەت بە ناوەڕۆکی کتێبەکە نوسرە ئاشکرایکردووە، کاتێک ئەو کتێبە نوسراوە خۆی یەکێک بووە لە کۆچبەرە نایاساییەکانی رێگەی ئەوروپا، هەروەک دەڵێت "لە كاتی دەستگیركردن و زیندانیم لە زیندانی (لۆبۆمێز)ی شاری لۆبۆمێزی بولگاریا سەرگوزەشتە و بیرەوەری هاوڕێ زیندانییەكان و خۆم نووسیوە، كە بە چ دۆخێكی دژوار و نەهامەت و دەردەسەری گەیشتووین بە بولگاریا، لەگەڵ ئەوەشدا بیرەوەری بەشێك لەو كۆچبەرانەی تێدایە كە لە ڕێگای ئەوروپا كوێر بوون، یاخود قاچیان شكێندراوە، یاخود سینگیان كون كراوە.. هتد".

لە کۆتاییدا نوسەر سەبارەت بە کتێبەکەی رایگەیاندووە، دەکرێت ئەم كتێبە وەكو یەكێك لە ڕێگاكانی هۆشیاركردنەوەی گەنجانی كورد سەبارەت بە نەهامەتی و خراپی و ترسناكی ڕێگای ئەوروپا سوودی هەبێت.

ئ.ل