بۆ منداڵەکان شەرمن دەبن و هۆکارەکانی چین؟

PM:11:44:22/12/2021

15476 جار خوێندراوەتەوە

زۆرمنداڵ لەو تەمەنە کەمەدا کات بۆ کات هەست بە شەرم دەکەن، بەڵام هەندێکی دیکە هەن ژیانیان لەسەر ئەوە بنیاد دەنرێت ، بەڵام دایک وباوک دەتوانن یارمەتی منداڵەکەیان بدەن بەسەر ئەو دۆخەدا سەربکەون.

ماڵپەڕی "بێتەر هێڵس" باسی شەرمنی منداڵ دەکات و دەڵێت:

زیانەکانی شەرمنی:

هەلە بەربڵاوەکان و توانا کۆمەڵایەتییەکان لەدەست دەدات.

هاوڕێی کەمتری دەبێت.

لە چالاکیە چێژبەخش و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان بێبەش دەبێت لەگەڵ خەڵکانی چواردەوەریدا ئارەزووی لێیە بیانکات، وەک وەرزش کردن ، سەماکردن وهتد.. ئەمانە هەستی خەمۆکی و ڕاڕایی و ناهێڵن.

ڕێژەی بێتاقەتی زیاد دەکات

دەرکەوتنی هەندێک نیشانەی جەستەیی ناخۆش وەک سووربوونەوە یاخود لەرزینی جەستە.

هەندێک سوودی شەرمنی

لە قوتابخانە ئەنجامی باشیان دەبێت.

بەباشی ڕەفتار دەکات و ناکەوێتە کێشەوە.

بەباشی گوێ بۆ خەڵک دەگرێت.

بە ئاسانی دەتوانرێت چاودێری بکرێت.

هۆکارەکانی شەرمنی:

بۆماوەیی

هەندێ جۆری کەسایەتی دەکرێت پەیوەندی بەمەوە هەبێت لەڕێگەی بۆماویەوە.

کەسایەتی

منداڵەکانی کە زۆر هەستیارن وزوو دەست دەکەن بە گریان بەلایەنی زۆرەوە کە گەورە بوون شەرن دەبن.

فێربوونیان لەکەسانی ترەوە

دەکرێت منداڵەکان هەڵسوکەوتی گەورەتر لەخۆیان هەڵبگرن وەک دایک و باوک.

پەیوەندیە خێزانیەکان

ئەو دایک و باوکانەی زیاد لە پێویست منداڵەکانیان دەپارێزن وا لە منداڵەکانیان دەکەن، هەموو کات ترس لە دڵیاندا بێت.

کەمی تێکەڵبوون لەگەڵ کەسەکانی تردا

ئەو منداڵانەی کە جیاکراونەتەوە لەوانی دیکە ئەوا زۆر پەیوەندی کۆمەڵایەتیان لاوازە و کەسەکانی چواردەوریان بەباشی ناناسن.

مامەڵەی تووند

ئەو منداڵانی کە لەلایەن کەسانی ترەوە ئازار دەدرێن وەک دایک وباوک خوشک برا،یاخود هاوڕێکانیان ئەوا بەرەو شەرمنی دەڕۆن.

ر.ئ