درێژترین ژن لە جیهاندا کۆچی دوایی کرد

PM:11:23:05/12/2021

4708 جار خوێندراوەتەوە

هودا شەحاتە عەبدولجەواد کە بە درێژترین ژن لە جیهاندا ناویهاتووە و سێ جار نازناوی لە گینسدا تۆمارکراوە، لە تەمەنی ٢٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەگوێرەی ماڵپەڕی میسراوی، هودا بەهۆی لەکارکەوتنی گورچیلەکانییەوە ئێوارەی شەممەی رابردوو لە تەمەنی ٢٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

هودا و براکەی حازم لەگەڵ خانەوادەکەیان لە ناوچەی شێخ حەسانین لە پارێزگای حوسێنییە لە پارێزگای شەرقیە لە باکوری میسر دەژین، سێ جار ژمارەی پێوانەیی شکاندووە و ناوی لە گینسدا تۆمارکراوە، وەک گەورەترین دەستی ژن کە لە ژیاندا مابێت و گەورەترین قاچی ژن لە ژیاندا مابێت لەگەڵ درێژترین قۆڵی ژن کە لە ژیاندا مابێت، ژمارەی پێوانەیی شکاندووە.

ئەمە لە کاتێکدا براکەی حاز دوو جار ژمارەی پێوانەیی شکاندووە، وەک درێژترین قۆڵی پیاو لە ژیاندا مابێت و گەورەترین دەستی پیاو لە ژیاندا مابێت لە کتێبی گینسدا ناوی تۆمارکراوە، ئەم خوشک و برایە بەدەست نەخۆشی تێکچوونی نوخامە ڕژێنەکانەوە ناڵاندوویانە کە هۆکارەی زیادبوونی گەشەی جەستە و کێشیانە.

هودا بەهۆی گەورەی دەست و قاچ و درێژی قۆڵەکانییەوە لە میسر نازناوی "ژنە زەبەلاحەکەی میسر"یان لێناوە.

ئ.ل