کۆمەڵێک مریشك بەکاردەهێنرێن بۆ یارمەتی ئەو منداڵانەی کێشەی فێربوونیان هەیە

PM:11:05:30/11/2021

1908 جار خوێندراوەتەوە

مامۆستایەکی تایبەت بە کەسە خاوەن پێداویستی تایبەتەکان "سووی کوومبێس" پێنج مریشکی کڕی و ماڵێکی بۆ مریشکەکان دروست کرد، ئەمەش وای کرد ژیانی منداڵەکانی کێشەی درەنگ فێربوونیان هەیە چارەسەری بکات.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "میرەر"ی بەریتانی بەم جۆرە چارەسەری بۆکردن.

مامۆستاکە رایگەیاند" لە ساڵی ٢٠١١ دا ناوەندێکی فێربوونم دامەزراند، وەک مامۆستایەکی ئەو منداڵانی تووشی ئۆتیزم بوون ، ئێمە لەگەڵ منداڵەکانی چوار وڵاتدا کارمان کردووە لەوانەش Leicestershire Nottinghamshire, Derbyshire ،Lincolnshire.

ئەم چیرۆکە هاوینێک دەستی پێکرد کاتێک چەند ئەسپێکمان دانا بۆ منداڵەکان، پاشان باوەرم نەکەرد ئەنجامەکەی چەند ئەرینی بوو کاریگەری لەسەریان دروست کرد لەماوەیەکی کەمدا، منداڵەکان لەڕووی قسەکردن، خەوتن، بێتاقەتی و کۆمەڵایەتی و پەیوەندی کردنەوە پەرەیان سەند، ئەمەش زۆر شتێکی سەرسامکەر بوو بۆم.

وتیشی" ئاژەڵەکان درۆناکەن، شتێک ناڵین و مانای شتێکی دیکەی هەبێت، و بۆ کەسە کەم تەمەنەکانی تووشبوو بە ئۆتیزم زۆر گرنگە ئەمە.

هاوینی پاریش خۆمان ناونووس کرد بۆ پرۆژەیەکی تایبەت بە مریشک، ئەویش دروستکردنی ماڵیکبوو بۆ مریشکەکان. لەو کاتەوە توانیومانە زیاتر لە ٢٠ منداڵ چاک بکەنەوە.

وتیشی" هەموو کەس دەتوانێت ئەم شتە بکات، ئەم پرۆسەیە زۆر خێرایە

وبێ ئازارە، بەڵام ئەنجامێکی زۆر گەورەی هەیە"

ر.ئ