بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی
بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان
وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
زانیاری باشت پێدەگات
سەبارەت بەو پڕۆژەیەی سەرقاڵیت و کاری باش دەکەیت، هەوڵبدە لەم کاتەدا هاوکاری کەسانی
دیکەش بکەیت و قبوڵی گۆڕانکارییەکانیش بکە لە هەمان کاتدا.
گا 20/4 - 20/5
بارودۆخی تایبەتی و خێزانیت
ناچارت دەکات لە خۆشەویستەکەت دووربکەویتەوە و پشتگوێی بخەیت ئەمەش تووشی بێتاقەتی
دەکات.
دووانە 21/5 - 21/6
پێویستە گرنگی بە دۆخی
تەندروستیت بدەیت و چیتر پشتگوێی نەخەیت، چونکە تەندروستیت لە هەموو شتێك گرنگترە.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
بیرۆکەی نوێت هەیە و بیرلەوە
دەکەیتەوە سەر لە نوێ کار بکەیت لە بوارێکی جیاوازدا، ڕێگە نادەیت ڕابردووت کاریگەری
لەسەر داهاتووت هەبێت و هەنگاوی باش دەنێیت.
شێر 23/7 - 22/8
لەم ماوەیەدا کەسە نزیکەکان
پشتگیریت لێدەکەن و بە تەواوی هاوکاریت دەکەن لە ڕووی ماددی و دەروونییەوە.
فەریك 23/8 - 22/9
دەست بکەرەوە بە
کارکردن لەو بوارەی ئارەزووی دەکەیت و چیتر کات بە شتی بێسوود بەسەر مەبە.
تەرازوو 23/9 - 22/10
چیتر دژ بە بارودۆخەکان
مەوەستە و ڕێگە مەدە هیچ کەسێك بە شێوازێکی نەگونجاو مامەڵەت لەگەڵدا بکات، چاوەڕوان
بە هەواڵێکی خۆشت پێدەگات.
دووپشك 23/ 10-21/11
هەندێكجار هەست دەکەیت
هەڵسوکەوتی هاوبەشی ژیانت لەگەڵتدا دەگۆڕێت، بۆ زانینی ئەمەش دەبێت بە ئارامی قسەی
لەگەڵدا بکەیت.
كەوان 22/11 - 21/12
زیاتر گرنگی بە کاتەکانی
کارکردن و حەوانەوەت بدە و هەوڵبدە لە کات بۆ وەرزشکردنیش تەرخان بکەیت.
گیسك 22/12 - 19/1
تووشی کێشە دەبیت لەگەڵ
یەکێك لە هاوپیشەکانت، ڕێگە مەدە گرژی و ناکۆکی لە شوێنی کارکردنی دروست ببێت و بە
ئارامی کێشەکان چارەسەر بکە.
سەتڵ 20/1 - 18/2
دوودڵیت لە چەند بڕیارێك
کە پەیوەندییان بە داهاتووتەوە هەیە و هەست دەکەیت کە پێویست دەکات زیاتر بیر بکەیتەوە.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
هەوڵبدە توانا مێشکییەکانت
پەرە پێبدەیت و گەشەیان پێبکەیت، گرنگییەکانی زیاتر بە کتێب خوێندنەوە بدە لە کاتە
بەتاڵەکاندا.