سودە سەرسوڕهێنەرەکانی هەنگوین

AM:08:27:25/07/2021

4700 جار خوێندراوەتەوە

زانایان جەخت لەوە دەکەنەوە هەنگوین تەنیا ماددەیەکی خۆراکی سروشتی تام خۆش نییە، بەڵکو چەندی سوودی هەمەجۆری بۆ تەندروستیی جەستە هەیە، لەوانە ئاستی کۆڵیسترۆڵ کەمدەکاتەوە و یارمەتی زوو ساڕێژبوونی برین دەدات. 

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ لەو بارەیەوە نوسیوویەتی، زۆربەی توێژینەوە زانستییەکان سوودەکانی هەنگوینیان ئاشکراکردووە کە بۆ تەندروستی گشتی جەستە هەیەتی، کە لە چوار سووددا خۆی دەبینێتەوە:

١.تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی تێدایە

مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن کەمدەکاتەوە.

٢.ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش دادەبەزێنێت

کۆڵیسترۆڵی جۆری LDL کە جۆری زیانبەخشەکەیە کەمدەکاتەوە و ئاستی کۆڵیسترۆڵی HDL زیاد دەکات کە سوود بەخشە، مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی کۆڵیسترۆڵی زیانبەخش:

-بوونی ئازار لە سنگدا

-نەخۆشی دڵ

-نۆبەی دڵ

-جەڵتەی مێشک

٣.هەنگوین یارمەتیدەرە لە کەمبوونەوەی کۆکە

هەنگوین دژە هەوکردنە و گرفتەکانی کۆکە و هەوکردنی قورگ و لوت کەمدەکاتەوە.

٤.یارمەتیدەرە لە زوو ساڕێژبوونی برین

هەنگوین دژە بەکتریایە و ڕێگری لە هەوکردن دەگرێت و ئاستی بەرگری جەستە بەهێز دەکات کە ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ زوو ساڕێژبوونی برین، لەگەڵ ئەوانەشدا هەنگوین بۆ ئەم جۆرە برینانە بەکاردێت:

-برینی سوتاوی

-ڕوشاوی و برینی سوک

-شینبوونەوەی ماسولکە و جومگە

-ناسۆر سودە سەرسوڕهێنەرەکانی هەنگوین

-ناسۆر