قۆزی یەکێکە لەو خواردنانەی کە کەسانێکی زۆر ئارەزووی دەکەن چونکە تام
و چێژێکی خۆشی هەیە و دەتوانن بە ئاسانی لەماڵەوە ئامادەی بکەن.
لێرەدا شێوازی ئامادەکردنەکەی دەخەینە ڕوو بەو شێوازەی لاپەڕەی "خواردن
دروستکردن" لە فەیسبووك ئاماژەی پێکردووە:
پێداویستییەکان:
یەک پاکێت ھەویری ئامادەکراو
یەک کیلۆ برنج
١٥٠ گرام ڕۆن
یەک کەوچکی گەورە بیبەری ڕەش
٥٠٠ گرام بازالیا.
٢٥٠ گرام بادەم و
کشمیش
یەک کەوچکی گەورە بەھاراتی بریانی
چۆنیەتی ئامادەکردنی:
پارچە ھەویرەکان بەشێوەی لاکێشە ببڕە بەدرێژی
٢٥ سانتیمەتر.
برنجەکە وەکو برنجی بریانی ئامادە بکە پاشان کە
بەھارات و بادەم و کشمشکەی بۆ زیاد بکەن.
برنجەکە بخەنە ناو ھەویرەکە بەشێوەی خڕ دایبنێن
و بە ھێلکە کەمێک چەوری بکەن.
لەناو فڕن بیبرژێنن لەپلەی گەرمی ١٨٠ پلە بۆ ماوەی
٢٥ خولەک ئنجا پێشکەشی بکەن. See Less